رواندز یەك نەخۆشخانەی هەیە ئەویش پڕە لە كێشەی تەندروستی

رواندز یەك نەخۆشخانەی هەیە ئەویش پڕە لە كێشەی تەندروستی

موڕشید برادۆستی – رواندز: هاووڵاتییانی قەزای رواندز  لە خراپی كەرتی تەندرووستی نیگەرانی دەردەبڕن و داوای چارەسەر لە لایەنە پەیوەندیدار دەكەن، كەمی بنكە و گرفت و كەم و كوڕییە تەندرووستیەكان كێشەی زۆری بۆ دانیشتوانی ناوچەكە دروست كردووە .
زیرەك رواندزی گەنجێكی دانیشتووی رواندزە بە زاری كرمانجی گووت" لە نێو سەنتەری شار تەنها یەك نەخۆشخانە هەیە و ئەویش وەكو پێویست نیە ڕۆژێك پزیشك نییە و ڕۆژێك تیشكی سۆنەر كار ناكات، لە سنوورەكەمان دەیان كێشەی تەندروستی هەیە و كەرتی تەندروستی لەو پەڕی خراپیدایە ".
 بە گووتەی ئەو هاووڵاتییە" حاڵی ئێستەی نەخۆشخانەی ڕەواندز زۆر خەراپە لە ڕووی دابین نەكردنی زۆرێك لەخزمەت گوزاری بێ بەشە، نەبوونی پزیشكی پسپۆڕ و  زۆربەی پشكنین و  سۆنار و ئەشیعە بەگشتی نییە، لە نەخۆشخانەی ڕەواندز هۆلی نەشتەرگەری هەیە و ئێستە ئامادەیە و لەبەر نەبوونی دكتۆر تا ئێستە یەك نەشتەرگەریشی  لێ ئەنجام نەدراوە.
دووپاتی كردەوە، ڕەواندز پێویستی بەدروستكردنی نەخۆشخانەیەكی هاوچەرخ هەیە، لە ساڵانی رابردوو  بڕیاری نەخۆشخانەیێكی پەنجا قەرەوێرەی درا بەردی بناغەشی داندرا بەبیانووی قەیرانی دارایی ئەم پڕۆژە گرینگە وەستا ئەگەر ئەم نەخۆشخانەیە دروست كرابا ڕەواندز بێ كێشەی تەندروستی دەبوو".

لای خۆشیەوە، د . كاروان جەمال بەڕێوەبەری تەندرووستی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند" لە نزیكەوە ئاگاداری كێشە و گرفتەكانی تەندرووشتی رواندزین، بەڵام بەهۆی بێ ئیمكانی و نەبوونی بودجەی پێویست ناتوانین وەك پێویست هاوكار بین لە چارەسەر كردنی كێشە و گرفتە تەندرووستیەكانی ئەو شارە .
بەڕێوەبەری تەندرووستی سۆران دەڵێت" لە نێو سەنتەری رواندز تەنها یەك نەخۆشخانەی لێ یە، ئەویش باڵەخانەكەی زۆر كۆنە و دەیان ساڵە دروست كراوە، دووپاتی كردەوە، رەزامەندی دروست كردنی نەخۆشخانەیەك و كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بۆ رواندز دەرچووە، بەڵام نازانین هۆكار چیە و بۆچی جێبەجێ نەكراون".

 

زۆرترین بینراو