روخساری ئافرەت بۆ سەرنج راكێشانی بینەر بەكار دەهێندرێت

روخساری ئافرەت بۆ سەرنج راكێشانی بینەر بەكار دەهێندرێت

 

ئا/ رەمەزان هەرنی: كچە میدیاكارێكی كورد كە دەرچووی بەشی كشتوكاڵە و پێشكەشكاری  تیڤی كردوەو و گلەیی لەوە دەكات كە ئافرەت وەك كاڵایەك لەلایەن هەندێك دەزگای میدیاوە بەكار دەهێنرێت لەبەر روخسارو جوانییەكەی.

میدیاكار سۆما خالد، بە زاری كرمانجی گووت " بەهـوی ئەوەی حەزو خولیای منداڵیم بـوو و پشتگیری دایك و باوكم  توانیم ماوەی سـێ ساڵ پێش ئێستا بێـژەری هەواڵ و ئامادەكار و پێشكەشكاری بەرنامەیەكی رادیـۆ بم و لە هەمانكاتدا راپۆڕت بخوێنمەوە لە كاناڵێكی ئاسـمانی، دواتر بەهـۆی ئەوەی لە وڵاتی ئەلمانیا نیشتەجێی بووم نەمتوانی پەرە بە كارەكەم بدەم ، دووبارە ئەمسـاڵ دەسـتم بەكاری راگەیاندن كردەوە، بەڵام ئەمجارە جیاوازتر لە پێشـوو  كە لە كاناڵێكی ئاسـمانی وەك ئامادەكردن و پێشكەشكاری بەرنامەی رۆژباش كوردستان دەسـت بەكار بـووم.

گووتیشی" ناتوانم بڵێم راگەیاندن شـتی لێ سەندوومە، گەر بێت و باسی لایەنی ئازادی بكەین وەك هەندێك لە هاوپیشەكان كە باسی لێوە دەكەن و دەڵیـَن ئازادی، من جیاوازتر لەوان دەڵێم تا ئازاد نەبین ناتوانین كاری راگەیاندن بكەین، با ئێمەی مرۆڤەكان ئازاد بین و ژیانی كەس زەوت نەكەین، تەداخولاتمان نەبێت. دەتوانم بڵێَم راگەیاندن ژیان لێ سەندمەوەو پێی نەبەخشیم.

ئەوەشی خستەروو " ریـژەیەكی بەرچاو ئافرەت لە كاری راگەیاندن و بـوارەكان دەبیندرێن كە ئەمە جێی دڵخۆشییە، دەتوانن شانبەشانی پیاوان رۆڵی خۆیان ببینین و بیسەلمێنن كە دەتوانن سـەركەوتوو بـن، هەندێكجار ناوی راگەیاندن بەچاوی ترەوە سەیر دەكرێت، هەندێك شت دەبێتە هۆی ناو زڕاندنی دەزگایەكی راگەیاندن، وەك گێچەلی سێكسی رەنگە رووشی نەدابێت یا رووی دابێت و پەردەپۆشی لێكرا بێت.

ناوبراو گووتیشی " لەبەر ئەوەی پیاوەكان سەیری بەرنامەی ئافرەتان دەكەن و بینەریان زیاترە لە بەرنامەكانی پیاو بەم شێوەیە زیاتر بوو سەرنجی بینەران بەكاریان دەهێنن زیاتر نە، هاورێم هەیە دەرچوویی بەشی راگەیاندنە بێ ئیشە لەبەر ئەوی رەگەزی نێرە، جوانیی روخسار وەك كاڵا دەبینرێن و سەیر دەكرێن، ئەوە كەمكردنەوەی ئافرەتانە، گەر بەو مەرجە وەربگیرێن لە كاری میدیایی، كاری میدیایی پیـَویستی بە ئەزموون و زیرەكی و لێهاتووییە، دەبێ بتوانێت ئەو پەیامەی هەیەتی بیگەینێت و ببێتە هۆی بەرزكردنەوەی ئاستی هوشیاری كۆمەڵگا، كاری راگەیاندن هەرچەند كارێكی ماندوو قورس بێت، بەڵام خوشـمدەوێت هیچ كات ناگەمە ئەو ئاستە كە لێی پەشیمان ببمەوە .

بیروڕا

زۆرترین بینراو