رووداوێكی هاتووچۆ لە رێگای سەری بەردی روویدا

رووداوێكی هاتووچۆ لە رێگای سەری بەردی روویدا

پشتیوان كەریم - سۆران

رائید دلاوەر لەتیف گووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوو چۆی سۆران بەزاری كرمانجی راگەیاند: "ئەمرۆ بەیانی ئاگادار كراینەوە بەبوونی روداوێكی هاتووچۆ لەسەری بەردی رێگای سەرەكی سۆران سیدەكان, تیمەكانمان دەست بەجێ چوون بۆ شوێنی رووداوەكە, رووداوەكەش بەهۆی تیژ لێخوڕین روویداوە شۆفێرەكە كۆنترۆلی لەدەست دابوو خۆی كێشاوە بە بەربەستی ئاسنینی سەر شۆستەكە.
گووتیشی" گەر ئەو بەربەستە نەبووایە لە قەراغ رێگاكە كارەساتی گەورەی بەدوا دەهات, بەڵام خۆشبەختانە شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەكان سەلامەتن بوون تەنها زیانی ماددی بەر ئۆتۆمبێلەكان كەوتوون".
لەكۆتایشدا گووتی " پێشتر هێلكاری بۆ كرابوو شەقامەكانی ئەو رێگایە بەڵام لە هەندێك شوێن دیار نەمان, قەیرانی دارای و نەبوونی بووجە ناتواندراوە تاكو ئێستا دووبارە هێڵكاری بۆ ئەنجام بدەین, وە لە زۆربەی شوێنەكانیش هێمای هاتوو چۆ دانراوه‌.

زۆرترین بینراو