رووداوێکی هاتووچۆ 6 کەسی یەک خێزانی کردە قوربانی

رووداوێکی هاتووچۆ 6 کەسی یەک خێزانی کردە قوربانی

محەمەد ئامۆکەیی_ مێرگەسۆر: لە گوندی شێخ وەتمان ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب وەرگەڕاو بەو هۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی بوونە قوربانی.
دلاوەر لەتیف گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران، بە مالپەڕی زاری کرمانجی راگەیاند" کاتژمێر 10ی شەوی رابردوو لە گوندی شێخ وەتمان لە سنووری قەزای مێرگەسۆر، پیکابێک وەرگەڕاو و بەوهۆیەوە منداڵێکی تەمەن (10) ساڵان گیانی لەدەستداو 5 کەسی تریش برینداربوون.
گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆ ئەوەشی خستە روو" قوربانیانی رووداوکە ئەندامی یەک خێزان بوون، لە ئێستادا تەرمی منداڵەکە لە پزیشکی دادی سۆرانەو بریندارەکانیش خەریکی چارەسەری تەندروستین.

زۆرترین بینراو