رووس نه‌فت له‌ ده‌وروبه‌ری ئاكرێ به‌دوای نه‌وتدا ده‌گه‌ڕێ

رووس نه‌فت له‌ ده‌وروبه‌ری ئاكرێ به‌دوای نه‌وتدا ده‌گه‌ڕێ

كۆمپانیای رووسنەفت بەنیازە لە ماوەی ئەمساڵدا، دەست بە گەڕان بەدوای نەوت لە ھەرێمی كوردستان بكات.

ئاژانسی تاسی رووسی له‌سه‌ر زاری ئیگۆر سیچینی، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای رووسنەفت بڵاویكردووەتەوە، كە كۆمپانیاكە بەنیازە ئەمساڵ لە ناوچەی بجیلی سەر بە قەزای ئاکرێ بەدوای نەوتدا بگەڕێت.

لای خۆیەوە ئاژانسی ئینتەر فاكس ئاماژەی بەوەداوە، كۆمپانیای رووسنەفت پێشبینی ئەوە ناكات، كە ئەمسال داكەوتنی بەرچاو لە بەرھەمھێنان لە پرۆژە ھاوبەشەكانی لەگەل كۆمپانیای بی دی ئێف ئێس ئی ڤەنزوێلی تۆمار بكات.

H.B

زۆرترین بینراو