روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم‌

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم‌

 

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌دات و جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا نه‌هاتووه‌.

ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا گوتی: ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وامین، به‌ڵام تا ئێستا پاره‌ له‌ به‌غداوه‌ نه‌گه‌یشتووه‌. گوتیشی: به‌رنامه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌ر‌مانبه‌ران هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌ و هه‌ركاتێك به‌غدا پاره‌ی نارد، به‌گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه‌ی دانراوه‌، مووچه‌ دابه‌شده‌كرێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، مانگانه‌ بڕی 454 ملیار دینار بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و زیاتر له‌ 68 ملیار دیناریش بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ بودجه‌ی گشتی عێراق جێگیركراوه‌ و تا ئێستا مانگانه‌ به‌غدا ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌نێرێت، كه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێ دابین ده‌كرێت، به‌ڵام بۆ ئه‌م مانگه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ گه‌یشتنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌ به‌غداوه‌ دواكه‌وتووه‌.

زۆرترین بینراو