روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە

روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە

زاری كرمانجی - هەولێر : وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەك لەبارەی دەنگۆی درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی چەند دادوەرێك بڵاودەكاتەوە.

دەقی روونكردنەوەی وەزارەتی دارایی:..

ماوەیەكە لە لایەن هەندێك دادوەر و پارێزەر و كەسایەتی و میدیاكاری بەرێزەوە پرسیارمان لێدەكرێت دەربارەی درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی چەند دادوەرێكی بەڕێز. ئێمە بۆ هەموو لایەكی ڕادەگەێنین.

یەكەم: هیچ نووسراو و داواكارییەكی لەو بابەتە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری نەهاتووە.

دووەم: وەزارەتی دارایی و ئابوری ئامادە نییە لە ژێر هیچ پاساوێكدا بڕیار و كاری نایاسایی تێپەڕێنێت.

زۆرترین بینراو