روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی پەروەردەوە

روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی پەروەردەوە

 

وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی هەڵەی چەند دەزگایەكی میدیایی لەسەر گواستنەوەی زانیاریێكی ناو گوتارەكەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان لە یەكەم رۆژی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن، روونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە.

لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، "سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی لە وتاری دەستپێكردنی پرۆسەی خوێندن، كە رۆژی شەممە لە قوتابخانەیەكی دهۆك پێشكەشیكرد و گوتی: "بە پێی بەداوداچوونی لایەنە پەیوەندیدارەكان، هەرێمی كوردستان پێویستی بە 35000 پۆلی دیكە هەیە بۆ ئەوەی لە كێشەی چەند دەوامی رزگاری بێت".

دووپاتیش دەكاتەوە، "بەداخەوە كۆمەڵێك سایت ژمارەكەیان بە هەڵە نووسیوە سێ هەزار و پێنجسەد (3500) پۆل. لە كاتێكدا راستییەكەی سیوپێنج هەزار (35000) پۆلە".

زۆرترین بینراو