روونكردنەوەیەك لە پەروەردەی سۆرانەوە

روونكردنەوەیەك لە پەروەردەی سۆرانەوە

محەمەد ئامۆکەیی- زاری کرمانجی:
دوای ئەوەی لە چەند پەیجێک بڵاوکرایەوە کە گوایە ئەمڕۆ دووشەمە، فۆڕمی وانەبێژان لە سەرجەم پەروەردەکان دابەش دەکرێت، پەروەردەی سۆران روونکردنەوەیەکی دا.
بەڕێوەبەری پەروەردەی سۆران، عەزیز سەعید، بە زاری کرمانجی راگەیاند" ئەو دەنگۆیە دوورە لە راستی کە فۆڕم بۆ پەروەردەکەیان هاتبێت، تەنیا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، بڵاو کرایتەوە فۆڕمی وانەبێژی دابەش دەکرێت، بۆیە تاکوو ئێستا یەک فۆڕم نەهاتووە هەرکاتێک شتێکی لەو جۆرە بەدەست گەیشت راستەوخۆ دەزگاکانی راگەیاندنی لێ ئاگادار دەکەینەوە.
مامۆستا عەزیز، باسی لەوەشکرد" لە ناو شارو گوندەکان زیاتر لە حەوت سەد وانەبێژ هەیە و بۆ ئەم ساڵیش پێویستیان بە 100وانەبێژی تر دەبێت و دانانی ئەو وانەبێژانەش لە دەستی بەڕێوەبەری قوتابخانەکان دایە ئەوان بۆمان دیاری دەکەن پێویستیان بە چ مامۆستایەکی بابەت هەیە.

زۆرترین بینراو