رۆدریگۆ بووە باشترینی گەڕی چوارەمی چامپیۆنزلیگ

رۆدریگۆ بووە باشترینی گەڕی چوارەمی چامپیۆنزلیگ

زاری كرمانجی-ئاژانسە هەواڵە وەرزشیەكان: یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناوی ئەو چوار یاریزانەی ئاشكرا كرد كە لەم گەڕەدا باشترین ئاستیان پێشكەش كردو لەسەر باشترین یاریزانی ئەو گەڕەی چامپیۆنزلیگ لە كێبڕكێدابوون.
بەگوێرەی یەكێتی تۆپی پێی ئەورەپا كە بە (یوفا) ناسراوە، هەر یەكە لە ئەشرەف حەكیمی یاریزانی دۆڕتمۆند و رۆدریگۆ گۆس یاریزانی ڕیال مەدرید و سۆنگ هینگ مینگ هێرشبەری تۆتنهام و كیلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی پاریس سان جێرمان پاڵێورابوون بۆ ئەوەی یەكێكیان ببێتە باشترین یاریزانی ئەو گەڕەی چامپیۆنزلیگ، بەوتەی میدیاكانیش هەر یەكە لە حەكیمی و ڕۆدریگۆ ڕكابەری سەرەكین بۆ بەدەستهێنانی ئەم نازناوە بوون.
جێی ئاماژەیە حەكیمی دوو گۆڵی لە كۆی سێ گۆڵی یانەی دۆڕتمۆند بەرامبەر ئینتەرمیلان تۆمار كرد، لە كاتێكدا ڕۆدریگۆ توانی هاتریك بەرانبەر گەڵاتەسەرای توركی تۆمار بكات و گۆڵێكیش بۆ هاوڕێیانی دروست بكات.
ئەمەو لە كۆتاییدا رۆدریگۆی تەمەن 18 ساڵانی یانەی شاهانە بوووە باشترین یاریزانی گەڕی چوارەمی چامپیۆنزلیگ.

زۆرترین بینراو