رۆناڵدۆی یاریزانێكی ریالی دەوێ

رۆناڵدۆی یاریزانێكی ریالی دەوێ

زاری كرمانجی- ئاژانسە هەواڵییە وەرزشییەكان: رۆژنامەیەكی بەڕازیلی ئاشكرای كردووە رۆنالدۆی دیاردە كە خاوەنی یانەی بەلەد وەلیدە داوای یاریزانێكی بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی بۆ یانەكەی كردوە.
رۆژنامەی (گڵۆبۆ سپۆرت)ی بەڕازیلی بڵاویكردۆتەوە یانەی بەلەد وەلید زۆر گرنگی بە گواستنەوەی (رینیر خیسۆس)ی ئەستێرەی تازەی بەڕازیلی یانەی شاهانە بۆ ریزەكانی دەدات، بەگوێرەی هەواڵەكە بەرپرسانی یانی بەلەد وەلید دەزانن كە ئەو یاریزانە قوڕسە ئەم وەرزە لەگەڵ تیپی یەكەمی ریال یاری بكات, بۆیە دەیانەوێ بە خواستن یاریزانەكە بۆ ریزەكانیان بگوازنەوە، لێرەشدا پەیوەندی بەهێزی رۆناڵدۆی دیاردە بە ریال مەدریدو فلۆرۆنتینۆ پێریز كارەكە ئاسانتر دەكات و ئەگەری رێكەوتن بەهێزتر دەكات.
خیسیۆس بەم دواییە بە بری 30 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی فلامینگۆی بەڕازیلی پەیوەندی بە یانەی ریال مەدرید كردووەو یاریزانەكەش لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەكات.

 

 

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو