رۆناڵدۆ لە یوڤی بێ هیوا بووەو دەڕوا

رۆناڵدۆ لە یوڤی بێ هیوا بووەو دەڕوا

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یۆڤانتس بێ هیوابووە و دەیەوێ هاوینی داهاتوو ریزەكانی یانە ئیتاڵییەكە بەجێبهێڵێت.
میدیاكانی ئیتاڵیا رایانگەیاندووە، كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یۆڤانتس بێ هیوا بووە، دەیەوێت هاوینی داهاتوو ریزەكانی یانەكە بەجێبهێڵێت، چونكە كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای بەدەستهێنانی سێ نازناوی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ ریال مەدرید پەیوەندی بە یۆڤانتس كردو دەیەوێ لە لوتكەی ئاستی لە ئەوروپا بەردەوام بێت.
میدیاكانی ئیتاڵیا رایانگەیاندووە، دۆڕانەكەی یۆڤانتس لە یاری چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر پۆرتۆ بە تەواوەتی كریستیانۆ رۆناڵدۆی بێ هیوا كردووە، هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەكە بە خۆرخێ مێندێزی گووتووە دەیەوێ هاوینی داهاتوو بچێتە یانەیەكی دیكە كە كریس تاكو هاوینی 2022 گرێبەستی لەگەڵ یۆڤی ماوە.
یۆڤانتس لەوەتەی ساڵی 1996 نەیتوانیوە نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنێت و ساڵی 2018 لەپێناوی بەدەستهێنانی ئەم نازناوە كریستیانۆ رۆناڵدۆی بە 105 ملیۆن یۆرۆ گواستەوە ریزەكانی.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو