رۆناڵدۆ: حەز ناكەم بەرامبەر ریال یاری بكەم

رۆناڵدۆ: حەز ناكەم بەرامبەر ریال یاری بكەم

زاری كرمانجی- ئاژانسە هەواڵییە وەرزشییەكان: دوای تەواوبوونی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا, بڕیار وایە ئەمڕۆ دووشەممە تیروپشكی قۆناغی 16 رابكێشرێت و ئەگەری ئەوە هەیە رووبەڕووبوونەوەی چەند یانەیەكی بەهێَز ببینین, كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەی خانمە پیرەكە سەبارەت بە ئەگەری بەیەك گەیشتنی هەردوو یانەی یۆڤانتس و ریال مەدرید بۆ ئەم مەبەستە هاتە دەنگ لە ئەگەری یاری كردن بەرامبەر یانەی پێشووی.
لەم بارەیەوە رۆژنامەی توتو سپۆرتی ئیتاڵی سەبارەت بەو ئەگەرە لەسەر زاری رۆناڵدۆ بڵاویكردۆتەوەو تێیدا هاتووە كە رۆناڵدۆ دەڵێت" من لە یانەیەكی زۆر ناوازەم و ئەگەری رووبەڕووبوونەوە هەیە، بەڵام ئێستا حەز ناكەم لەو قۆناغە بەرامبەر ریال مەدرید یاری بكەم، بەڵكو حەز دەكەم لە یارییەكانی داهاتوو ئەوە رووبدات، بۆ نموونە لە یاری كۆتایی بەرامبەر ئەوان یاری بكەین".
دەربارەی یاری لیڤەركوزن و یاری كردن لەگەڵ دیبالا و هیگوایین، كریستیانۆ رۆناڵدۆ گوتی” یارییەكی باشمان لە گێمی دووەم بەرامبەر لیڤەركووزن ئەنجامدا، لەگەڵ دیبالا و هیگواین چێژ لە یاری كردن وەردەگرم, بەڵام بڕیاری یاری كردن لە كۆتاییدا بەدەست راهێنەرو پێویستە رێز لە بژاردە و بڕیارەكانی بگرین.

زۆرترین بینراو