رۆژانە زیاتر لە دوو هەزار گەشتیار روو دەكەنە ناوچە گەشتیارییەكانی رواندز

رۆژانە زیاتر لە دوو هەزار گەشتیار روو دەكەنە ناوچە گەشتیارییەكانی رواندز

زاری كرمانجی-رواندز: بەرپرسی بنكەی گەشتوگوزاری رواندز ئاشكرای دەكات، كە رۆژانە گەشتیارێكی زۆر و هاووڵاتیانی كوردستان روودەكەنە ناوچە گەشتیارییەكانی سنوورەكە.
چیا محەمەد، بەرپرسی بنكەی گەشتوگوزاری سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند " لەگەڵ هاتنی پشووەكانی سەری ساڵ، رۆژانە گەشتیارانی شارو شارۆچكەكانی عێراق، هەروەها هاووڵاتیانی كوردستان، بۆ گەشت و سەیران روو دەكەنە ناوچە گەشتیارییەكانی رواندز".
ئاماژەشی بەوەدا " بەپێی ئامارەكانمان رۆژانە زیاتر لە دوو هەزار گەشتیار، لەگەڵ ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان روو دەكەنە چیایی كۆڕەك ترفلیكی گەشتیاری و شنگلبانە و شوێنە گەشتیارییەكانی سنوورەكەمان.

بیروڕا

زۆرترین بینراو