رۆژانە 5 هەزار گەشتیار  روو لە شوێنە گەشتیارییەكانی دەڤەری سۆران دەكەن

رۆژانە 5 هەزار گەشتیار  روو لە شوێنە گەشتیارییەكانی دەڤەری سۆران دەكەن

زاری كرمانجی – لە دەڤەری سۆران گەشتیاری زستانە گرنگی زیاتری پێ دەدرێت، ئەوەش وای كردووە كە لە كاتی بەفر بارین بە هەزاران گەشتیار روو لە ناوچە گەشتیارییەكان بكەن و كاتێكی خۆش بەسەر ببەن.
بارزان محەمەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران، بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی دەڵێ:" گرنگی زۆر بە گەشتیاری زستانە دراوە، لە كاتی بەفر بارین گەشتیارێكی زۆر روو لە شوێنە گەشتیارییەكان دەكەن، بەتایبەتی رۆژانی هەینی زیاتر لە 5 هەزار گەشتیار روو لە شوێنە گەشتیارییەكانی سنووری هەر چوار قەزا دەكەن و كاتێكی خۆش لەناو بەفر بەسەر دەبن".

زۆرترین بینراو