رۆژنامەیەكی ئیتاڵی نهێنیەكی سەیر ئاشكرا دەكات

رۆژنامەیەكی ئیتاڵی نهێنیەكی سەیر ئاشكرا دەكات

زاری كرمانجی-ئاژانسە هەواڵە وەرزشیەكان: بڕیارەرۆژی 2 ی مانگی داهاتوو لە رێورەسمێكی تایبەتدا لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ناوی براوەی باڵۆن دۆر ئاشكرا بكرێت لەگەڵ باشترین یاریزانی لاو و باشترین گۆڵپارێز, رۆژنامەیەكی ئیتاڵی نهێنیەكی سەیر ئاشكرادەكات لە بارەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونییەوەو ناوی ئەو یاریزانە ئاشكرا دەكات كە بۆ ساڵی 2019 خەڵاتی باڵۆن دۆری پێدەدرێت.
رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرایكردوە، كە یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی كریستیانۆ رۆناڵدۆ توانیوێتی بە رێژەیەكی زۆر پێش ڤان دایكی یاریزانی یانەی لیڤەرپوول و لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بكەوێت.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە بە شێوەیەكی تەواوەتی رۆناڵدۆ بەدەستهێنانی ئەو نازناوەی یەكلاكردۆتەوە بەهۆی سەركەوتنی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس و بەدەستهێنانی جامی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال.
تا ئێستا لیۆنێل مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ خاوەنی ژمارەی پێوانەین لە بەدەستهێنانی تۆپی ئاڵتونی و هەریەكەیان پێنج جار ئەو نازناوەیان بەدەستهێناوە، ساڵانە گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ، ئەو خەڵاتە دەبەخشێتە باشترین یاریزانانی ساڵ و بۆ وەرزی 2019 ناوی سی پڵێوراوی كۆتایی ڕاگەیاندوە كە دواجار خەڵاتەكە دەدرێتە یەكێكیان.
گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرەنسی ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشكراكرد كە پاڵێوراون بۆ ئەوەی بۆ ساڵی 2019 خەڵاتی تۆپی ئاڵتونیان پێبدرێت.
گۆڤارەكە ناوی 30 یاریزانی ئاشكراكردوە، بۆ ئەوەی لە نێویاندا یەكێكیان وەك باشترین یاریزانی جیهان دیاری بكات، گەورەترین روداوی چاوەڕوان نەكراویش كە ئەمساڵ لە لیستی ناوی یاریزانە پاڵێوراوەكاندا بوو، نەبونی ناوی لۆكا مۆدیچ بوو لە لیستەكەدا، كە براوەی خەڵاتی وەرزی رابردوی نازناوەكە بوو، لە مێژوی ئەم نازناوەدا نەبووە یاریزانێك وەرزێك ئەو خەڵاتە بباتەوە و بۆ ساڵی دوای ئەوە ناوی لە لیستی پاڵێوراوەكاندا نەبێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی بووە یەكەمین یاریزان كە 16 ساڵە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی دەپاڵێورێت، كە تاكە یاریزانە لە مێژوودا بۆ ماوەی ئەو چەند ساڵە لەسەریەك ركابەری لەسەر بردنی نازناوەكە بكات.
هاوشێوەی خەڵاتی زە بێست و باشترین یاریزانی ئەوروپا ڤان دایك و رۆناڵدۆ و مێسی ناوی لەم لیستەشدا هەیە و یەكێكن لەو یاریزانانەی ركابەری دەكەن لە پێناو بەدەستهێنانی نازناوەكەدا.

بیروڕا

زۆرترین بینراو