
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.. له هه‌فته‌یه‌كدا 2 كۆلبه‌ر كوژران و 3 دیكه‌یش برینداربوون
به‌هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێران له كۆڵبه‌ران، له ناوچه سنوریه‌كانی نێوان باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك دوو كۆلبه‌ری كورد كوژران و سێی دیكه‌ش برینداربوون.
رێكخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه دوێنێ پێنجشه‌ممه له سنووری حاجی ئۆمه‌ران، كۆلبه‌رێكی كورد به‌ناوی كامه‌ران به‌یانه‌ك كه ته‌مه‌نی 24 ساڵ بووه به‌هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌هۆی خراپی دۆخی ئابووری ئێران و خراپی گوزه‌رانی هاووڵاتیانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خه‌ڵكی ناوچه سنوریه‌كان له رێگای كۆڵبهریهوه بژێوی ژیانیان دابین ده‌كه‌ن.