رۆژی جیهانی قوربانیانی ڕووداوەكانی هاتووچۆ كرایەوە

رۆژی جیهانی قوربانیانی ڕووداوەكانی هاتووچۆ كرایەوە

زاری كرمانجی-سۆران: لە هۆڵی بێشكچی زانكۆی سۆران، فاكەڵتی یاساو زانستە سیاسییەكان و بەڕێوەبردنی زانكۆی سۆران و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران، وۆرگشۆپێكیان لە ڕۆژی جیهانی قوربانیانی ڕووداوەكانی هاتووچۆ سازكرد.
ئەمڕۆ شەممە 17-11-2019 كە هاوكاتە لەگەڵ رۆژی جیهانی قوربانیانی هاتووچۆ، لەهۆڵی بێشكچی زانكۆی سۆران، لە ژێر ناونیشانی (ڕۆژی جیهانی قوربانیانی ڕووداوی هاتووچۆ) فاكەڵتی یاساو زانستە سیاسییەكان و بەڕێوەبردنی زانكۆی سۆران و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران، وۆرگشۆپێكیان سازكرد و تیادا، تیشك خرایە سەر ئامار و مەترسیەكانی ڕووداو و قوربانییانی هاتووچۆ كاریگەری لەسەر كۆمەڵگا.
لەكۆتایشدا لەلایەن ئامادەبووانەوە پرسیارو سەرەنج و پێشنیارەكانیان خرایە روو، لەلایەن بەشداربووانی وۆرگشۆپەكە وڵام درایەوە.

 

بیروڕا

زۆرترین بینراو