رۆڵی بەرێوەبەری قوتابخانە

لەیلا بەرزنجی

 

بەڕێوەبەر كۆڵەگەی قوتابخانەیە

پۆستی بەڕێوەبەر دیاری كراوە ,یاخوت بەهەڵبژاردنو هەماهەنگی دادەنرێ؟ بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەری سەركردە چین و جیاوازیان چییە ؟
ئەوەی من دەمەوێت بیخەمە بەر دیدی خوێنەران دیاری كردنی ئەركەكانی بەڕێوەبەرە، من هەتا ڕادەیەكی كەم شارەزایم لەكارەكانی بەڕێوەبەر هەیە، بەڵام دڵنیام بەڕێوەبەریش وەك هەر پۆستكی تر وەك هەر كارێكیتر پێویستە كارەكەت لەلات خۆشەویست بێت، بەواتای ئەوەنا بەس كورسی و ناوبانگەكە ببینی بەڵكو بەڕێوەبەر وەك كۆڵەگەی قوتابخانەوایە، ئەگەر هاتوو كەم و كورتییەك لە كۆڵەگەكەداهەبوو ئەوا ناتوانرێ ببێتە بناغەیەكی چاك بۆ پەروەردەكردنی قوتابی و وەهەروەها بۆ بەڕێوەبردنی كارەكان، بەڕێوەبەر دەبێت دادپەروەر بێت لە دانانی كارەكانی قوتابخانە، بەیەكسانی بەبێ جیاوازی لەهەموولایكەوە، نامەوێت وردتری بكەوەوە ،پێویستە بەرێوەبەری قوتابخانە بەسەر هەمووان لیژنەكانی قوتابخانە سەرپەرشتیاربێت، وە لە گەڵ ئەوەشدا دەمەوێت ئاماژە بۆئەوە بكەم ڕاگرتنی هەموو ئەو فەرمانبەرانەی لەبەر دەستیایەتی وەكو یەكو بەشێوەیەكی یەكسان مامەڵەیان لەگەڵ بكات ، لە كاتی پێویست هاوكاریكردنیان بەگوێرەی پێویستی كارەكە بێت.
بەڕێوەبەر دەبێت ڕێز لەو كەسانە بگرێت كەسەردانی دەكەن جا هەر كەسێك بێت لەچ پلەو پۆستێك یاخوت هەركارێك كە دەیكات، چونكە زۆرجار دەبینین بەشێك لە بەڕێوەبەرەكان مامەڵەیان لەگەڵ ئەو كەسانەی سەردانی قوتابخانە دەكەن بەوشێوەیە نییە ، پێویستە بەرێوەبەری قوتابخانە كەسێكی لێبوردەو كراوەو دڵ گەورەبێت ، توانای قبوڵكردنی رەخنەی هەبێت بە سینگێكی فراوانەوە چونكە رەخنە بۆ درووستكردنی كەسایەتییە، بەواتای ئەوەناڵێم رەخنەی روخێنەر قبووڵ بكات ، چونكە وەك دەگووترێ ئەوكەسانەهەڵەدەكەن كە كاردەكەن نەك ئەوانەی كە دادەنیشن ، بەڕێوەبەر بەس ئەوەندەی لەقوتابخانەیە با بەڕێوەبەرنەبێت بگرە هەمیشە لە خەیاڵیابێت هەتا بتوانێ كاری باش و داهێنان بكات لەو ماوەیەی كە پۆستی پێدراوە كورسیش هەتاسەر بۆ كەس نابێت، بە لەدەستدانی ئەو كورسیەش كۆتایی دونیانییە.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو