رۆیشتنی كرستیانۆ لە یوڤی یەكلایی بووەوە

رۆیشتنی كرستیانۆ لە یوڤی یەكلایی بووەوە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: دوای تۆماركردنی سەركەوتنێكی گرنگ بەسەر كالیاری بە دوو گۆڵی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی یۆڤێنتۆس داهاتووی ئەستێرەی یەكەمی یانەكەی یەكلایی كردەوە.
لەم بارەیەوە، فابیۆ باراتیسی بەرێوەبەری وەرزشی یانەی یۆڤانتس لە لێدوانێكدا كە لە رۆژنامەی (كۆرێری دیللۆ سپۆرت) بڵاوكراوەتەوە ئاشكرای كردوە" هەموو ئەو هەواڵانەی باس لە رۆیشتنی رۆناڵدۆ لەم هاوینە دەكات، لە راستی دوورن، من دڵنیاتان دەكەمەوە كە داهاتووی كریستیانۆ رۆناڵدۆ لێرەیە لە یانەی یۆڤانتس", هەروەها گووتیشی" قسەو پڕوپاگەندەی زۆر لەسەر رۆیشتنی كریستیانۆ رۆنالدۆ دەكرێت و باسیان كردوە كە ئێمە ناتوانین مووچەی رۆناڵدۆ بدەین, بەڵام ئەو هەواڵانە هەموو لە راستی دوورن".
جێی ئاماژەیە، كریستیانۆ لەم وەرزەی سێریا ئەی توانیویەتی 8 گۆڵ تۆمار بكات و لەگەڵ ئیبراهیمۆڤیچی هێرشبەری میلان پێشەنگی گۆڵكارانی خولەكەی گرتوە.

 

زۆرترین بینراو