ریال مەدرید ئۆدیگارد دەگەڕێنێتەوە

ریال مەدرید ئۆدیگارد دەگەڕێنێتەوە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: بەهۆی درەوشانەوەی ئەستێرەیەكی كە بە خواستن لە یانەیەكی دیكە یاری دەكات، یانەی ریال مەدرید لەسەر داواكاری زێدان بڕیاری داوە ئەمساڵ بە فەرمی یاریزانەكە بۆ ریزەكانی میرەنگی بگەڕێنێتەوە.
رۆژنامەی (ئاس)ی مەدریدی بڵاویكردۆتەوە یانەی ریال مەدرید بڕیاری كۆتایی داوەو لەگەڵ تەواوبوونی ئەم وەرزە (مارتن ئۆدیگارد)ی ناوەڕاستكاری نەرویجی لاو بگەڕێنێتەوە، یاریزانەكە بە خواستن بۆ یانەی ریال سۆسیداد یاری دەكات، لەم وەرزە ئاستێكی سەرسوڕهێنەری پێشكەش كردوەو وادەی خواستنەكەشی یەك وەرز بوو، بۆیە ریال مەدرید ئامادە نییە بۆ وەرزێكی دیكە بە خواستن یاریزانەكەی بە هیچ یانەیەكی دیكە بدات.
جێی ئاماژەیە، گرێبەستەكەی مارتین ئۆدیگارد لەگەڵ ریال مەدرید تا ساڵی 2023 بەردەوام دەبێت.

زۆرترین بینراو