ریال مەدرید حەكیمی دێنێتەوە

ریال مەدرید حەكیمی دێنێتەوە

زاری كرمانجی- ئاژانسە هەواڵییە وەرزشییەكان: بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەیەكی مەدریدی یانەی ریال مەدرید بابەتی گەڕاندنەوەی ئەشرەف حەكیمی بەرگریكاری راستی یانەكە لە یانەی دۆرتمۆندی ئەڵمانی خۆی یەكلایی كردۆتەوە.
رۆژنامەی ماركا بڵاویكردۆتەوە كە ریال مەدرید رازی نییە وادەی خواستنی ئەشڕەف حەكیمی لەگەڵ دۆڕتمۆند درێژ بكاتەوەو یاریزانەكەی خۆی بۆ وەرزی داهاتوو بۆ بێرنابیۆ دەگەرێنێتەوە، بەگوێرەی راپۆرتەكە ریال لە نزیكەوە چاودێری بەرزبوونەوەی ئاستی حەكیمی كردووە لە خولی ئەڵمانی و پێی وایە ئێستا باشترین كاتە ئەو یاریزانە بگەڕێتەوە، لەبەر ئەوەی یاریزانە مەغریبییەكە جگە لە بەرگریكاری راست دەتوانێت لەلای چەپیش یاری بكات و ئاستیشی زۆر لە ئۆدەریزۆلا باشترە.
حەكیمی بۆ ماوەی دوو وەرز بەشێوەی خواستن لە ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە دۆڕتمۆند كردبوو، ئەم وەرزەش وادەی خواستنەكەی كۆتایی پێ دێت، گەر یانەی شاهانە وادەكەی بۆ تازە نەكاتەوە.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

ئەمساڵ باڵۆندۆر بۆ كێیە

ئەمساڵ باڵۆندۆر بۆ كێیە

پاریس رێ بە نیمار دەدات

پاریس رێ بە نیمار دەدات

زۆرترین بینراو