ریال هاوینی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ دوو ئەستێرە واژۆ دەكات

ریال هاوینی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ دوو ئەستێرە واژۆ دەكات

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: وا دیارە فلۆرۆنتینۆ پێرێز، سەرۆكی ریال مەدرید سوورە لەم هاوینە لەسەر ئاستی بازاڕی گوستنەوەی یاریزانان كارێكی گەورە بۆ تۆكمە كردنی یانەكە ئەنجام بدات.
جۆسێپ بیدرۆیرۆل لە (بەرنامەی ئیل چێرنجیتۆ) ئاشكرای كرد كە پێرێزی سەرۆكی ریال مەدرید دەیەوێ بڕوا بە هالاندو مباپێ بهێنێت كە ئەگەر ئەوان بێنە مەدرید زۆر گەورەتر دەبن و نازاناوی گرنگ و زیاتریش بەدەست دەهێنن، ئەو هاوینە بڕیاری داوە بۆمبێكی گەورە بتەقێنێتەوە، لەبەر ئەوەی بە دڵنیاییەوە یەكیان هەر ئەم هاوینە بۆ ریزەكانی ریال مەدرید دەگوازێتەوەو ئەوی دیكەش فەرامۆش ناكات، بەڵام بەگوێرەی بەرنامەكە دیار نیە بۆ ئەم هاوینە كامیان ئامانجی سەرەكی پێرێز دەبێت، هالاند یان مباپێ.
جێی ئاماژە پێكردنە، كیلیان مباپێ ئامانجی یەكەمی زێدان و بەرپرسانی ریال مەدرید بوو, بەڵام لە ئێستادا ئێرلینگ هالاندیش بەهەمان گرنگی مباپێ لە ریال مەدرید سەیر دەكرێت.

زۆرترین بینراو