ریال و بەرشەو مانستی  شەڕیانە لەسەر لاوتارۆ

ریال و بەرشەو مانستی شەڕیانە لەسەر لاوتارۆ

زاری كرمانجی- ئاژانسە هەواڵییە وەرزشییەكان: دوای پێشەكەشكردنی ئاستێكی بەرز لەگەڵ یانەی ئەنتەر میلان و جێگرتنەوەی ماورۆ ئیكاردی و پێشكەشكردنی ئاستێكی بەرز لە كۆپا ئەمریكای رابردوو، لاوتارۆ مارتینز بۆتە جێگەی گرنگی پێدانی سێ یانەی بەهێزی ئەوروپا، كە رەنگە یانەی ئەنتەر میلان نەتوانێ لەم شەڕە بە ئاسانی لێی دەرچێت و رازی بێت بە فرۆشتی لاوتارۆ مارتینز, پێشتر رۆژنامەكانی ئیسپانیا بە تایبەتی نزیك لە یانەی بەرشەلۆنە، هەواڵی ئەوەیان بڵاوكردەوە بەرشەلۆنە لاوتارۆی كردۆتە ئامانج بۆ وەرزی داهاتوو، بەڵام بە هۆی گرانی نرخەكەی و دەستبەردار نەبوونی ئەنتەرمیلان یانە كەتەلۆنیەكە گرنگی پێدانی بەو یاریزانە لە گواستنەوەی زستانە بۆ كاتی كردنەوەی دەرگەی یاریزانان لە هاوین دواخستەوە، ئەمەو نرخی شكانی گرێبەستەكەی 111 ملیۆن یۆرۆیە, لە لایەكی ترەوە لە چەند رۆژی رابردوودا رۆژنامەی ماركا ئاماژەی بەوە كردووە ریال مەدرید چاوەڕێی ڤینسیۆس جۆنیۆرە تا مافی مانەوەی وڵاتی ئیسپانیا وەرگرێت , بۆ ئەوەی بتوانێت گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژوو بكات، چونكە ئێستا تیپەكەی زێدان چوار یاریزانی خاوەن وڵاتنامەی دەرەوەی ئەوڕوپان، ئەوانیش هەر یەك لە یاریزانان میلیتا, رۆدریگۆ, ڤینسیۆس و رینەری بەڕازیلین، لە ئەگەری گواستنەوەی لاوتارۆ دەبێت یەكێكیان یانەكە جێبێڵن یان مافی مانەوەی ئیسپانیا وەرگرن, لە ژمارەی رابردووی رۆژنامەی گازێتا سپۆڕت بڵاوی كردۆتەوە، ئینتەرمیلان وەڵامی هەردوو یانەی بەرشەلۆنەو مانچسەرسیتی داوەتەوە كە پرسیاری ئەوەیان كردووە مەرجی شكانی گرێبەستی مارتینز چەندەو لە كەیەوە دەتوانن بەو نرخە بیكڕن, لە 15 - 7ی ئەمساڵ هەر یانەك لاوتارۆی بوێ دەتوانێ بە نرخی شكانی گرێبەستەكەی كە 111 ملیۆن یۆڕۆیە ئەو یاریزانە بكڕێت.

زۆرترین بینراو