ریال چۆن میسی ژاپۆنی كڕی

ریال چۆن میسی ژاپۆنی كڕی

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: رۆژنامەیەكی كەتەلۆنی نزیك لە یانەی بەرشەلۆنە زانیاری تازە لەسەر هۆكارەكانی لەدەستدانی كۆبۆ كە بە مێسی ژاپۆنی ناسراوە بۆ بەرژەوەندی ریال مەدرید دەخاتە خستەروو.
لەم بارەیەوە رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ) بڵاویكردۆتەوە (كۆبۆ) دەرچووی ئاكادیمیای لاماسیای بەرشەلۆنەیەو لەگەڵ ئانسۆ فاتی بەیەكەوە یارییان كردوە دوای گەڕانەوەی بۆ ژاپۆن بەڵێنی دابوو كە تەمەنی گەیشتە 18 ساڵ بۆ بەرشە بگەڕێتەوەو گرێبەست لەگەڵ یانەكە واژۆ بكات، بەڵام كۆبۆ بریكاری كارەكانی خۆی گۆڕی و رۆبێرت تسكۆدا كارەكانی وەرگرت، بۆیە كاتێك ئەو هات پەیوەندی بە بەرشەلۆنە كرد بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر گەڕانەوەی كۆبۆ بكەن، لەبەر ئەوەی لە هەمان كاتدا یاریزانە لاوەكە گرێبەستێكی لە پاریس بە بری 4 ملیۆن یۆرۆ بۆ هاتبوو، هەروەها ریال مەدریدیش گرێبەستێكی بە بری 2 ملیۆن یۆرۆ پێشكەش كردبوو.
بەگوێرەی هەواڵەكە بەرزبوونەوەی بەهای یاریزانەكە بەرشەی لەسەر وەرگرتنەوەی كۆبۆ سارد كردەوەو وێرای ئەوەی 4 جار دانیشتن لەسەر رێكەوتنێك بۆ گەڕانەوەی ئەستێرە ژاپۆنییەكە كرا, بەڵام نەگەیشتنە ئەنجام, هۆكارەكەش داواكارییە داراییەكانی كۆبۆ بوو كە داوای كرد هیچ نەبێت پارەیەكی نزیك لەوانەی پێشكەشی كراوە پێی بدرێت, ئەوەش لای بەرشە رەتكرایەوە جگە لەوەش هیچ بەڵێنێكی پێ نەدرا كە لەگەڵ تیپی یەكەمی بەرشەلۆنە یاری بكات.
ریال مەدرید و پێرێزی سەرۆكی یانەكە لە لایەن خۆی كاریان لەسەر بەدەستهێنانی كۆبۆ كرد، مەدرید بەر لەوەی یاریزانەكە بۆ ئیسپانیا بگەڕێتەوە لەگەڵ زانینی وادەی گونجاو بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ بكرێت هەڵوێستی رەقی بەرشەیان قۆستەوەو گرێبەستیان لەگەڵ ئەستێرە لاوەكە بەست و بەرشەلۆنە لێرە بەهرەمەندێكی قوتابخانەكەی خۆی لەكیس چوو.
لەلایەكی دیكەوە راپۆرتی رۆژنامەكانی دوو رۆژی رابردووی ئیسپانیا ئاشكرایانكردوە كە یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لە هەوڵی ئەوەدایەی بەهرەمەندێكی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ ریزەكانی یانەكەی بگوازێتەوە.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە، كە بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان دەیانەوێ كۆبۆی ژاپۆنی و یاریزانی یانەی ریال مەدرید بەرەو ریزەكانی یانەكەیان بگوازنەوە لە مێركاتۆی هاوینەدا.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، بەرپرسانی ئەو یانە فەڕەنسیە ئامادەن خواستەكانی یانەی ریاڵ مەدرید جێ بەجێ بكەن تەنها لە پێناو پیشاندانی رەزامەندی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە كە بە مێسی نوێ ناسراوە بۆ پاریسی پایتەختی فەڕەنسا.
لە ئێستادا كۆبۆی تەمەن 19 ساڵ بە شێوەی خواستن یاری بۆ یانەی ریاڵ مایۆركا دەكات و لە بنەڕەتدا یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیەو پێشتر ئەو یاریزانە لە فێرگەی لاماسیای تایبەت بە یانەی بەرشەلۆنە یاریكردوە.

زۆرترین بینراو