ریاڵ مەدرید لە پێناو مباپێ بیرۆكەی گواستنەوەی ئەستێرەیەكی ئینگلیزی لە یاددەكات

ریاڵ مەدرید لە پێناو مباپێ بیرۆكەی گواستنەوەی ئەستێرەیەكی ئینگلیزی لە یاددەكات

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئیسپانی، ریاڵ مەدرید بەتەواوی گرنگی پێدانی خۆی بۆ جادۆن سانچۆ ئەستێرەی بۆروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی پشتگوێ خستووەو هەموو هەوڵەكانی خۆی لە گواستنەوەی مباپێ چڕ دەكاتەوە.
بە گوێرەی ماڵپەڕی دێفنسا سێنتراڵ، داوا دارایییە زۆرەكانی بۆروسیا دۆرتمۆند لە كاتی هەبوونی ئەو قەیرانە ئابورییەی كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە درووست بووە، ریاڵ مەدریدی ناچاركرد كە بیرۆكەی گواستنەوەی جادۆن سانچۆ لە یاد بكات.
ریاڵ مەدرید لەماوەی گواستنەوەی هاوینەی 2020دا هیچ یاریزانێكی ریزەكانی نەگواستەوە، ئەمە بۆ یەكەمجارە لەماوەی 40 ساڵدا ئەو یانەیە لە مێركاتۆی هاوینەدا یاریزان بۆ یانەكە نەگوازنەوە.
یانەی ریاڵ مەدرید كە بەوە ناسراوە بەردەوام چالاكە لەبازاڕی گواستنەوەداو بەردەوام ئەو یاریزانانە بۆ یانەكەی دەهێنێت كە لە لوتكەدان، بەڵام بۆ ئەم وەرزە چەند یاریزانێكی بۆ یانەكەی گەڕاندەوەو لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك ئەستێرەی بەڕێكرد كە خاوەنی موچەی بەرز بوون.
ریاڵ مەدرید ئەشرەف حەكیمی مەغریبی بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ بەخشیە ئینتەر میلان و سیرجیۆ ریجیلۆن كە لە مامەڵەیەكدا بەنزیكەی 30 ملیۆن یۆرۆ چوە پاڵ تۆتنهام، جەیمس رۆدریگیوزیش بەبڕی 25 ملیۆن یۆرۆی بەرەو ئیڤەرتۆن هەنگاوی نا.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو