ریكخراوێك زیانەكانی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان و كاریگەریەكانی لەسەر كۆمەڵگا ئاشكرا دەكات

ریكخراوێك زیانەكانی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان و كاریگەریەكانی لەسەر كۆمەڵگا ئاشكرا دەكات

رەمەزان هەرنی
بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان یەكێكە لەو دیاردە كوشندە بەربڵاوانەی لە جیهاندا بە دیاردەیەكی كۆمەڵایەتی كوشندە هەژمار دەكرێت و لەهەر وڵات و نەتەوەیەك بڵاو بێتەوە دەبێتە هۆی هەرەسهێنان و رووخانی .
یوسف بازیانی، سەرۆكی ڕێكخراوی ڕۆشنبیری بۆ سەلامەتی ڕێگاوبانی كوردستان بە زاری كرمانجی دەڵێ:" بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر‌ دەبێتە هۆی لەدەستدانی هۆش و بیر لەلایەن بەكارهێنەر و دروستبوونی كێشەی كۆمەڵایەتی و لەناوبردنی سامانێكی زۆر و لەناوچوونی پەیوەستە كۆمەڵایەتییەكان و لەناوچوونی خودی مرۆڤ‌ هیچ كەمتر نیە لەسەر كاریگەریی جەنگە درێژخایەنەكان.
ئەوەشی گوت:" خواردنی یاخود بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر زیانێكی زۆر لەسەر مرۆڤ دروستدەكات بەتایبەتی لەرووی (لاشە و فكری و كۆمەڵایەتی) و هەندێجار دەبێتە هۆی ئاڵودە بوونی مرۆڤ و لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی ئەوەی كە زیانێكی زۆر بە چوار دەوری خۆی بگەیەنێت، بەتایبەتی هەندێكجار بۆتە هۆی لەناوبردنی تەواوی خێزانەكەی بە رووداوی هاتووچۆ لە ئەنجامی بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلدا، بۆ نموونە لە ئەمریكا ساڵانە ٢٧٠٠٠ هەزار كەس بەرووداوەكانی هاتووچۆ گیان لەدەست دەدەن كە ماددەی ی هوشبەر بەكار دەهێنن لە كاتی شوفێری كردندا.
روونیكردەوە:" پێویستە لەسەر تەواوی خەڵكی كوردستان شان بەشانی كارمەندانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ كار بكەن بو بنبڕكردنی یاخود كەمكردنەوەی دەبێت هەوڵبدرێت بۆ بنبركردنی".

بیروڕا

زۆرترین بینراو