ریهانا ناوی چووە لیستی ملیاردێرانەوە

ریهانا ناوی چووە لیستی ملیاردێرانەوە

ئا/هۆژین شەوكەت

خانمە گۆرانیبێژی بریتانی ریهانا، بە داهاتی 577 ملیۆن دۆلار ناوی چووە لیستی دەوڵەمەندترین گۆرانیبێژەكانی بریتانیا بۆ ئەمساڵ.
بەپێی هەواڵێكی BBC، پاش ئەوەی The Sunday Times لیستی دەوڵەمەندترین گۆرانیبێژەكانی بریتانیای بڵاوكردەوە، ریهانا لە پلەی سێیەمی ریزبەندییەكەدا بوو، كە كۆی گشتی داهاتی ئەمساڵی بە 577 ملیۆن دۆلار خەمڵێنرا.
پلەی یەكەمی لیستەكە درا بە لۆرد لۆیل وێبەر كە داهاتەكەی بە 985 ملیۆن دۆلار خەمڵێندرا، هەروەها ستیر پاول مكارتنی لە پلەی دووەمی لیستەكەدابوو.
ئەمە لە كاتێكدایە ساڵی رابردوو پێگەی فۆربس ریهانای بە دەوڵەمەندترین خانمە گۆرانیبێژ هەڵبژارد، سامانەكەی 600 ملیۆن دۆلار خەمڵیندرا، وە لە هەڵبژاردنی ئەو خانمانەی توانیوویانە خۆیان پێبگەیەنن توانی پلەی 37 بەدەست بهێنێت.

 

زۆرترین بینراو