رێبازی بارزانی نەمر چەتری كۆكردنەوەی هەموو پێكهاتەكانی كوردستان 

وەیسی سەعید وەیسی
١-٣هەر ساڵ لای كوردستانیان رۆژێكی خەمناك و ماتەمینییە چونكە لەرۆژێكی هاوشێوەی دا (٤٢)ساڵ بەر لە ئێستا لە ناسكترین و ئالۆزترین قۆناغدا، تەنها چەند ساڵێك بوو رێكەوتنامەشوومەكەی جەزایر مۆركرابوو بارزانی نەمركۆچی دوایی كرد بەمەش كەلێنێكی گەورە لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان دروست بوو، چونكە هیواو مێژووی نەتەوەیەك ماڵئاوایی كرد، كەلە دەستپێكی رابەرایەتی كردنیدا بنەمای خەباتێكی سەرتاسەری دانا تا هاوشانی گەلانی دونیا گەلی كوردستانیش  هەست بەبوونی خۆی بكات بۆیەش گەر گەلانی دونیا  شانازی بە سەركردە و رابەرانیان بكەن ئەوا گەلی كوردستانیش   شانازی بە ناو و مێژووی بارزانی نەمرەوە دەكات  كە بۆ گەل ژیاو لە پێناو گەلیش سەری نایەوە كە لەمێژوودا كەمن ئەوجۆرە سەركردانەی بەم شێوەیە ژیاون، هەمیشەش لەهزری خەڵكی كوردستان وەك ناسنامەێك بەزیندوویی دەمینێتەوە، ئەمەش وای كردووە هەموو دەم ناوی پیرۆزی بارزانی بەزیندوویی لە دڵ و ویژدانی كوردستانیان بمێنێتەوە، هەرلەبەرخۆشەویستیش بۆناو رێبازی بارزانی بەهەزاران رۆڵەی كورد بەم ناوەیە ناونراون  تاهەتا هەتایەش ناوی بارزانی نەمر بەدەرەوشاوەیی دەمێنێتەوە.
بارزانی نەمر رەمزی داكۆكیكردنە لە مافەرەواكانی خەڵكی كوردستان بەجۆرێك كە هیچ كات ئامادەنەبوو ژێردەستەیی قبول بكات و رۆڵەكانی كوردستانی بۆیەك مەبەست و ئامانج رێكخست و ئاراستەی كردن وبنەمای خەباتێكی سەرتاسەری دانا بۆماوەی نزیكەی سەدەێ كە خەبات وتێكۆشانی گەلی كوردستان هاوشانە لەگەل ناوی بارزانی نەمر كە دەسكەوتی گەورەو پرلە شانازی تۆماركرد، كە ئەمرۆ لە سایەیدا خەڵكی كوردستان ئازادن.
بارزانی نەمر وەك سیمبولی خەبات وتێكۆشانی گەلی كوردستان گەورەترین  شانازی لەژیانیدا تۆمار كرد كە سەربەرزانە لە پێناو دۆزی رەوای گەلەكەی تێكۆشاو  ئامادەش بوو لەم پێناوەیەدا دووچاری   ئاوارەیی و دەربەدەری بێت ودوور لە زێدی خۆی مالئاوایش بكات كە هەموو ئەمانەش فاكتەری بەهێزن بۆ ئەوەی ئەم جۆرە كەڵە پیاوانە ببنە موڵكی هەموو خەڵكی كوردستان بە هەموو پێكهاتە ئایینی ونەتەوەییەكان، چونكە هەمووپێكهاتەكان لەژێر چەتری كوردایەتی كۆكردەوە و روحی بەرگریكردن وخۆراگری لەناخیاندا زیندووكردەوە و ماف و ژیان و كەرامەتیان پاراست، گەرهەڵوستەێكی خێراش بۆ سەردەمی  شۆرشی ئەیلوولی مەزن بكەین بۆمان دەردەكەوێت كە كۆتایی  بە بیری ناوچەگەری هێناو بنەمای خەباتێكی سەرتاسەری دانا بۆیەك ئامانج و یەك مەبەست بۆیەش لە پێناوی رزگاری كوردستان خوێنی پێشمەرگەكان بەبێ جیاوازی ئایین ونەتەوە تێكەڵاوی یەكتردەبوون ولەیەك گۆرستانیش بەخاك سپێردران، كە ئەمرۆشی لەگەڵدا بێت لە سایەی حیكمەتی سەرۆك مەسعود بارزانی ئەم فەلسەفەیە كاریگەری هەرماوە لە هەرێمی كوردستان، كە هەموو پێكهاتەكان هەست بەبوونی خۆیان دەكەن ولەكایەی یاسایی وسیاسی و ئیداریدا بەشدارن ومافەكانیان پارێزراون لە ئێستادا لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستیمان بە رێباز وفەلسەفە وبەرنامەكانی بارزانی هەیە تا لە سایەیدا كاربكەین كە هەر بەمەش داهاتووێكی گەش بۆنەوەی ئێستاو داهاتوو مسۆگەر دەكەین ...
مایەی شانازیشە پرسی فرە ئایینی وفرە نەتەوەیی بوویتە سیماێكی جوان وبەهێزی گەلی كوردستان كە هەموو ئایین ومەزهەبێك بوونی هەیە وشوێنكەوتووانیان  ئازادن لە بەجێكردنی ئەركە ئایینیەكانیان، هەر ئەمەشە وایكردووە كاتێك پاپافەرەنسیس پاپای ڤاتیكان  سەردانی عیراق بكات، سەردانی شاری هەولێریش دەكات.
كەسەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان بە رووداوێكی مێژوویی دادەندرێت  و پاڵپشتییە بۆ  هەرێمی كوردستان، هاوكات فرە پێكهاتەیی و لێبووردەیی و پێكەوە ژیانیش بەهێزتر دەكات.
لەم یادەدا سڵاو درود دەنێرین  بۆ گیانی پاكی بارزانی نەمر كە هەمیشە لە دڵی میللەت دا دەژیت وهەموو ساڵێ بە بەرزی یادی دەكرێتەوە .
بەڵێنی درێژەپێدان بە رێبازە پیرۆزەكەی دووپات دەكەینەوە.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو