رێكخراوی كوردستان فۆتۆ سەیرانگای گەلی زۆرەگڤانی پاككردەوە

رێكخراوی كوردستان فۆتۆ سەیرانگای گەلی زۆرەگڤانی پاككردەوە

رەمەزان هەرنی – دەڤەری بارزان : لە دەڤەری بارزان كە زیاتر لەسەدەیەكە نموونەی ژینگە پارێزییە پڕاو پڕە لە داری گەورە و بەتەمەن و جوان سەرنج راكێش بەتایبەتی لە وەرزی پایزدا گەشتیاران زیاتر رووی تێ دەكەن, رێكخراوی كوردستان فۆتۆ هەڵمەتێكی پاككردنەوەی سەیرانگای گەلی زۆرەگڤان ئەنجامداو زبڵ و پاشماوەی گەشتیارانی كۆكردەوە.

ئاسۆ كەریم, سەرۆكی رێكخراوی كوردستان فۆتۆ , بە زاری كرمانجی گوت:" رێكخراوی كوردستان وەك پێشەی هەمیشەیی جگە لە نیشاندانی سیمایی جوانی كوردستان بە جیهان ژینگەپارێزن و ژینگەش پاكدەكەینەوە لە هەر ناوچەیەكی كوردستان كە سەردانی دەكەین بەمەبەستی گرتنی فۆتۆ ئەو شوێنە پاكدەكەینەوە.

سەرۆكی رێكخراوی كوردستان فۆتۆ ئەوەشی گوت:" رێكخراوی كوردستان فۆتۆ بە هاوكاری رێكخراوی گول و سروشت و شارەوانی نزار لە دەڤەری بارزان و پاپا گرووپ هەڵمەتێكی فراوانی پاككردنەوەی سەیرانگای گەلی زۆرەگڤان مان ئەنجامدا كە بەهوِی جوانی ژینگەی ناوچەكەوە هاووڵاتیان زیاتر روویان تێدەكەن بۆ هێشتنەوەی ئەو جوانیە هەڵمەتێكی فراوانمان ئەنجامداو پاكمان كردەوە و دواتر زبڵ و خاشاك مان خستە ناو ئۆتۆمبێلی تایبەتی شارەوانی.

ئاسۆ كەریم, سەرۆكی رێكخراوی كوردستان فۆتۆ ئەوەشی خستەروو:" لەسەرتاسەری كوردستان بەشداری لەم هەڵمەتە دا كرد بەو پێیەی ئەندامانی رێكخراوی كوردستان فۆتۆ لەسەر تاسەری كوردستان بەشداریان كرد كاری ئێمە نیشاندانی سیمای جوان و ژینگەیەكی پاكە ئەركی هەموومانە پاك راگرتنی ژینگەی كوردستان".

زۆرترین بینراو