رێكخراوی وار و بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانی سۆران رێزیان لە ئافرەتە ژینگە پارێزەكان گرت

رێكخراوی وار و بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانی سۆران رێزیان لە ئافرەتە ژینگە پارێزەكان گرت

زاری كرمانجی-سۆران:
لە ژێر دروشمی (خۆشەویستی وار بۆ هەموان)لە ڕۆژی پێنج شەممە ۳ــی۱۲ــی۲۰۲۰ ڕێڪخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە سەرەڕای ڪاری سەرەڪی خۆی ڪە پاراستن و جوان و سەوزڪردنی ژینگە یە، بەڵام لە هەموو بۆنەو یادەڪانی تریش پەیام و پلان و ڪارو چاڵاڪی خۆی هەیە، بۆیە لە هەفتەی بەرەنگار بونەوەی توندو تیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە درێژەی هەڵمەتی نیشتیمانی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی یٔافرەتان رێكخراوی وار به‌ هه‌ماهه‌نگی ب.توندوتێژی دژبه‌ ئافره‌تانی سۆران بە یٔامادەبووانی بەرپرسانی حیزبی و حکومی لە ھۆلی بوونەکانی سۆران، ھەڵساین بە سازدانی مەراسیمێکی قەشەنگ پاش وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان وتاری (مقدم سالار تحسین) به‌رێوبه‌ری به‌رنگاربونه‌وه‌ی توندوتێژی دژبه‌ ئافره‌تان پێشكه‌ش كرا باس له‌ ناساندن و رۆلی دامەزراوەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی یٔافرەتان و خێزانی كرد دواتر وتاری سه‌رۆكی رێكخراوی وارم پێشكه‌ش كرد باس له‌ كاری خوبه‌خشی له‌ كوردستان و رۆلی كچانی خۆبه‌خشی وار كرد پێشمه‌رگه‌ ئاسا نمونه‌ن بۆ جوانی كۆمه‌ڵگا
خۆبەخشانە رۆلێكی باش دەبینن لە سەرخستن بەهێزكردنی ئەو دامەزراوەیەی كە كات و توانای خۆیانی تێدادەبەخشن ,خۆبەخشی وا دەكات ئینتیما بۆ نەتەوە و نیشتمان زیاتر ببێ‌ چونكە ئاماژەیەكە بۆ خۆوشویستنی ولات ونەتەوە .
دواتر ڕێزمان لە دوو ئافرەتی دیار و بەرچاوی سۆران گرت سوپاس و پێزانینی خۆبەخشانی واریان پێشڪەش ڪرا بەڕێزان م. پاڪستان محمدامین ڕاگری پەیمانگای تەڪنیڪی سۆران و خاتوو ڪەلسوم شوان ڕاگەیاندڪار، پاشان بە هاوڪاری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی سۆران ڕێزی لە ۱۱ڪچی خۆبەخشی ژینگە پارێزی وار گرت سوپاس و پێزانینی ڕێڪخراوی وار و بەڕێوەبەرایەتی توند وتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی سۆرانیان پێ بەخشرا لەگەڵ هەریەڪەو دوو پەڕتوڪ لە نوسینی مقدم سالار دری ،وە هەروەها ۱۳ نەمامیش ڕوێندران وەک پەیامێک بۆ ڕێز و خۆشەویستی و یەڪتر قبول ڪردن.
سوپاس بۆ به‌رێوبه‌رایه‌تی هولی بۆنه‌كانی سۆران بۆ هاوكاری به‌رده‌وامیان.

رێكخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە.

 

زۆرترین بینراو