رێكخراوی گول و سروشت سەیرانگای گەلی كولیتا پاككردەوە

رێكخراوی گول و سروشت سەیرانگای گەلی كولیتا پاككردەوە

رەمەزان هەرنی – دەڤەری بارزان : رێكخراوی گوڵ و سروشت بە هاوكاری كۆمەلێك چالاكوانی ژینگەیی لە هەرێمی كوردستان هەڵمەتێكی پاككردنەوەی سەیرانگای گەلی كولیتا ئەنجامدا.

تاهر ساڵح ئاڵكەیی, بەرپرسی رێكخراوی گول و سروشت بۆ زاری كرمانجی دەڵێ:" وەك پیشەیی هەمیشەیی خۆمان بە هاوكاری چەند چالاكوانێكی ژینگەیی و قوتابیانی كۆلێژ و زانكۆ جیاوازەكانی كوردستان هەڵمەتێكی پاككردنەوەی گەلی كولیتا مان ئەنجاما لە دەڤەری بارزان.

تاهر گوتیشی:" وەك رێكخراوی گول و سروشت ئەمساڵ چەندین جار سەیرانگاكانی كورستانمان پاككردۆتەوە لەپاشماوەی گەشتیاری چەندین جاریش سەیرانگاكانی دەڤەری بارزانمان پاككردۆتەوە بەردەوامین لە پاككردنەوەی گشت سەیرانگاكانی كوردستان, بەڵام داواكارین هاووڵاتیان لەكاتی گەشت و سەیران پاشماوەكانیان لەناو كیس دابنرێن بۆ ئەوەی لەكاتی هەڵگرتنەوە ئاسان بێت.

بیروڕا

زۆرترین بینراو