رێكخراوێكی ئەڵمانی كار بۆ هاووڵاتییانی سۆران دەدۆزێتەوە

رێكخراوێكی ئەڵمانی كار بۆ هاووڵاتییانی سۆران دەدۆزێتەوە

زاری كرمانجی-سۆران: بەڕێوەبەرایەتی راهێنان و كاروپیشەییی سۆران، بە هاوكاری رێكخراوێكی ئەڵمانی، هەلی كار بۆ هاووڵاتییانی سۆران دەڕەخسێنێت.
شەوقی عەزیز، جێگری بەڕێوەبەری راهێنان و كاروپیشەییی سۆران، بە زاری كرمانجی كرمانجی گووت " بە هاوكاری رێكخراوێكی ئەڵمانی، دەستمانكردووە بە تۆماركردنی هاووڵاتییانی دەڤەری سۆران، بەتایبەتیش گەنجان، بۆ دۆزینەوەی هەلی كار بۆیان".
ئاماژەشی بەوەدا " دوای تۆماركردنی ناوەكانیان، لەئێستادا زیاتر لە سەد كەس دەستبەكاردەبن، بەشێوەی رۆژانە بۆ نۆژەنكردنەوەی كەل و پەلی قوتابخانەكانی سنوورەكەمان و كاركردنیان لە نەمامگەی سۆران و كۆمەڵەی سۆران.

زۆرترین بینراو