رێكخراوێك جلوبەرگی زستانه‌ بەسەر ئاوارە و پەنابەران دابەشدەكات

رێكخراوێك جلوبەرگی زستانه‌ بەسەر ئاوارە و پەنابەران دابەشدەكات

ره‌مه‌زان هه‌رنی – زاری كرمانجی : رێكخراوی 21 ی نه‌ورۆز كه‌ رێكخراوێكی خێرخوازیه‌ له‌سه‌ر تا سه‌ری كوردستان یارمه‌تی دابه‌شده‌كات به‌سه‌ر ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌تەكان، جلو به‌رگی زستانه‌ به‌سه‌ر ئاوارو په‌نابه‌ره‌كان دابەشكرد.
د. رۆناك جاف، سه‌رۆكی رێكخراوی 21 ی نه‌ورۆز بۆ راهێنان و فێركردن به‌ زاری كرمانجی گوت:" رێكخراوی 21 ی نه‌ورۆز جلوبەرگی زستانە بەسەر 160 خێزان و منداڵی ئاوارەو پەنابەری سەڵاحەدین و مووسڵ و ئێزدی دابەشكرد.
ئەوەشی گوت:" ئەم هەڵمەتە هەموو كوردستان دەگرێتەوە لە هەرشوێنێك هەژارێك هەبێت جلوبه‌رگ به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كه‌ین به‌تایبه‌ت له‌م وه‌رزه‌دا كه‌ زۆر سارده‌ بۆیه‌ وه‌ك هه‌ستكردن به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌رمایه‌ جلوبه‌رگمان دابه‌شكرد به‌سه‌ر ئاوارو په‌نابه‌ران كه‌ ژماره‌یان 160 خێزان بوون به‌رده‌وامیش ده‌بین ئه‌مه‌ قوناغی سێیه‌می دابه‌شكردنی جلوبه‌رگ بوو كە ئەمساڵ دابەش دەكەین".

زۆرترین بینراو