رێكەوتنێك لە نێوان باوك و دایك و منداڵ 

م. حسن هاشم باڵەكی


دەمەوێ لەوەوە دەست پێ بكەم كە هەموو دایك و باوكێك ئاواتەخوازی بوونی منداڵە، چەندە ئازار بەخشە بۆ ئەو دایك و باوكەی منداڵیانیە، هەمیشە ماڵێكی كز و بێ دەنگ و خامۆش، بۆیە هەمیشە منداڵ ئاوەدانی و ڕوناكی ماڵە كە هەمیشە باوك یا دایك بە بوونی منداڵەكەیازۆر دڵخۆش و ئاسوودەن، بەڵام دەبێ بپرسین ئایا چۆن منداڵێك؟ چۆن پەروەردەیەك؟ چۆن خزمەتكردنێك؟ ئایا تەنیا منداڵ خستنە و گەورەبوونی بێ پەروەردە و خزمەت؟ بێگومان نەخێر، چونكە منداڵی خراپ وڵاتێك پیس دەكات، هەركات منداڵ لەژێر كۆنترۆلی دایك و باوك دەرچوو زۆر ئەستەمە بتوانن پەروەردەی بكەن و فێری بەها جوانەكان و ڕەوشت بەرزی بكەن، بۆیە لەسەر هەر دایك و باوكێك پێویستە منداڵەكەیالەو كاتەوەی لەدایك دەبێت بە جوانترین و باشترین شێوە پەروەردەی بكەن، چونكە خێزان كاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر پەروەردەی منداڵەكە، جێگای داخە ئێستا منداڵ خستنەوە زۆر ئاسان بووە چونكە منداڵەكە هەر ئەوەندە بێتە سەر دوونیا و چاو هەڵبێنێ ڕاستەوخۆ لەلایەن دایك یا باوكەوە موبایل یاخود ئایپادی پێ دەدەن یاخود بۆی دەكڕن هەر بەمەوە ژیری دەكەنەوە، یاكە لە میواندارین موبایلی پێ دەدەن بۆ ئەوەی لە شوێنی خۆی هەڵنەستێت, بێ دەنگ بێت، بێ ئاگا لەوەی كە دەبێتە هۆی لاوازبوونی مێشك و خراپی گەشەی هزر و توانا و جەستەكەی، جگە لەمانەش ڕۆژانە لە كۆڵانەكان دەبینین هەرچی منداڵە ئایپاد یاخود موبایلی پێیە، دایك و باوك لە ماڵەوە ئینتەرنێتی بۆ ناكاتەوە بۆیە دەروا بۆ ماڵی هاورێكەی لەوێ ئینتەرێنتی بۆ دەكەنەوە و پۆبجی و یاریەكان دەكات، یاخود بە حەزی خۆی بەناو بەرنامە و ڤیدیۆ و فلیم دەكەوێ ئەوەی حەزی پێ بێ دەستكاری دەكات، چەندان جار بینیومانە ئەو منداڵانە لەو تەمەنە بچووكەیانەوە خەریكی سایت و بەرنامە و ڤیدیۆ سیكسیەكانن، بۆیە دەبینین منداڵی چوار ساڵە هەموو شتێك دەربارەی هاوسەرگیری و سیكس و ڕۆمانسیەت دەزانێت، كە ئەمەش نەمانی قیەم و بەها ئەخڵاقیەكانە لەناو منداڵان كە وایالێ دەكات زۆر لایائاسایی بێت هەمان ئەو شتانەی دەیبینن لەگەل كچان و كورانی هاوتەمەنی خۆیادووبارەی بكەنەوە، چونكە وا لێكی دەداتەوە شتێكی ئاسایی و ڕێگەپێدراوە. هەر یەك لەدایكان و باوكان هاوشێوەی ئەم دایك و باوك و منداڵە دەتوانن ڕێككەوتن و پلان و بەرنامە بۆ منداڵەكانیادابنێن، تا بتوانن بە باشترین شێوە پەروەردەیابكەن و ئاگاداری ڕەفتار و كرداریابن، وەك ئەم كچەی كە لە دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاوكرابوویەوە كە ناوی (یاسمین)ە ئەم كچە (١٠) ساڵە بۆ ئەوەی ئایفۆنێكی بۆ بكڕن، خێزانەكەی ڕێككەوتنێك(عەقدێك)یان پێ ئیمزا كرد كە ئەم مەرجانەی تیایە. ۱- كە فول شەحن بوو خۆی لێی بكاتەوە. ۲- هەرگیز دەستكاری مۆبایلەكانی باوك و دایكی نەكا. ۳- نەیبا بۆ مەكتەب. ۳- لە كاتی نان خواردن بە كاری نەهێنێت. ٤- پێش دابەزاندنی هەر بەرنامەیەك ئیزن لە باوك و دایكی وەربگرێ و ئاگاداریابكاتەوە. ٥-لە هەفتەیەكدا لایەنی كەم (٦) جار قورئان بخوێنێ. ٦- كە لەگەڵ خێزانەكەی چووە دەرەوە تەلەفۆن نەكا بۆ هاوڕێكانی، ماوەی عەقدەكە ساڵێكە، لە حاڵێكیشدا ئەگەر یاسەمین پێشێڵی مەرجەكانی كرد، ئەوا مۆبایلەكەی لێئەسەنرێتەوە، خوشكە گەورەكەشی كە ناوی ( فەرەح )ە دەڵێ باوك و دایكم زۆر سورن لەسەر ئەو مەرجانە چونكە پێشتریش كۆمپیوتەرەكەی، لێیان سەندۆتەوە بەهۆی ئەوەی ئەم نەیتوانیوە مەرجەكان جێبەجێ بكا، كاتێ بەڵێننامەكە ئیمزا كرد بۆ كڕینی كۆمپیوتەر، بەهیوام هەریەك لە دایكان و باوكان ئاگاداری منداڵەكانیابن، بزانن ئەو موبایلەی پێیەتی چۆن بەكاری دەهێنێت چ شتێكی پێ دەكات، هەروەها چاودێریابن تا پێدەگەن و گەورە دەبن، بۆ ئەوەی ببنەكەسی ڕەوشت بەرز و زیرەك و بەتوانا، نەوەك ببنە سەرئێشە و خەم و خەفەت بۆ دایك و باوكەكە.

زۆرترین بینراو