رێنماییەكانی قۆناغی چوارگۆشەی زێرینی خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان

رێنماییەكانی قۆناغی چوارگۆشەی زێرینی خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان

 

1- ئەو یانەی لە هەردوو یاری (چوون و هاتن) خاڵی زیاتر كۆ بكاتەوە، دەگاتە یاری كۆتایی.
2- ئەگەر هەردوو یانە لە هەردوو یاری (چوون و هاتن) خاڵەكانیان یەكسانبوو، ئەم خاڵانەی خوارەوەی پەیڕەو دەكرێت.
أ‌- ئەو یانەیە سەركەوتووە، كە لە جیاوازی گۆڵ بە سافی (ئەنجامی لێدەركردنی جیاوازی گۆڵی تۆماركراو و گۆڵی لێكراو) زیاتری هەبێت، واتە (گۆڵی كراو ـ گۆڵی لێكراو).
ب‌- ئەگەر هەردوو یانە لە بڕگەی (أ) یەكسانبوون، ئەوا ئەو یانەی ژمارەی گۆڵە تۆماركراوەكانی زیاتر بێت، بە سەركەوتوو دادەنرێت.
ج- ئەگەر لە بڕگەی (أ و ب) یەكسانبوون، ئەوا هەردوو یانە لە یاری دووەم (هاتن) كاتی زیادكراو بۆ یارییەكە زیاد دەكرێت، ئەگەر لە كاتی زیادكراویش یەكسانبوون، ئەوا پەنا دەبرێتە بەر لێدانەكانی یەكلاكەرەوەی سزا. تێبینی: لە یاری كۆتایی ئەگەر یارییەكە لە كاتی ئاسایی و كاتی زیادكراو بە یەكسانبوون كۆتایی هات، ئەوا پەنا دەبرێتە بەر لێدانەكانی یەكلاكەرەوەی سزا.

زۆرترین بینراو