رێنمایێ نوێ بەو شوێنانە دران كە كراوەن

رێنمایێ نوێ بەو شوێنانە دران كە كراوەن

رەمەزان هەرنی - دینارتە : لە سنووری ناحیەی دینارتە بە پێی رێنمایەكان ژمارەیەك شوێن لە سەنتەری ناحیە كراوەن ئیدارەی ناحیەی شارەدێەكە بریاری نوێ بۆ خاوەن كارەكەكان دەكرد .
شەعبان خەلیل بەرواری، بەڕێوەبەری ناحیەی دینارتە بەزاری كرمانجی راگەیاند " دوای ئاسانكاری كردن بۆ خاوەن كارە بازاڕ و ماركێتەكان لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان ژووری ئۆپەراسیۆنی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای دهۆك رێنمایێ نوێمان بە و خاوەن كارانە دا كە بەپێی رێنماییەكان كراوەن".
گووتیشی" ئەو شوێنانەی بە پێی رێنماییەكان كراوەن رۆژانە لێژنەیەكی هاوبەش سەردانی دەكات بۆ كۆاڵێتی كەلو پەل و نرخی بازاڕ ماتی كردنەوەو داخستن بەهۆی ئەوەی هەموو بازاڕمان رێكخستووە بە كات، لە هەمانكاتدا هەر خاوەن كار و ماركێتێك لە كاتی كردنەوەی شوێنەكەی بەرووی هاووڵاتیاندا پێویستە دەمامك و دەستوان لەدەست بكات و پاپەندی رێنماییەكان بێت و پێچەوانەوە سزادەدرێت".

زۆرترین بینراو