رێژه‌ی به‌ خێوكردنی ئاژه‌ڵ روو له‌ زیادبوونە

رێژه‌ی به‌ خێوكردنی ئاژه‌ڵ روو له‌ زیادبوونە

ره‌مه‌زان هه‌رنی

له‌ سنوری ئاكرێ‌ ساڵانه‌ رێژه‌ی به‌ خێوكردنی ئاژه‌ڵ روو لە زیادبوونە، كەچی هیچ كارگەیەك لەو سنوورە بونی نیە، تا بەرهەمی شیری ئاژەڵداران وەربگرێت بۆیه‌ به‌ ناچاری له‌ دەرەوەی شاره‌كه‌ شیرو به‌رهه‌می خۆیان ده‌فروشن.

ئەحمەد جەمیل بەڕێوەبەری كشتوكاڵی ئاكرێ‌ به‌ زاری كرمانجی دەڵێ:" ئاژەڵدارانی ئاكرێ بەرێژەی 40% پێداویستییەكانی پارێزگای دهۆك بە بەرهەمەكانی ئاژەڵ دابین دەكەن. تەنگژەی دارایی ساڵانی رابردوو بۆتە هۆكاری ئەوەی ژمارەی ئاژەڵداران لە سنووری ئاكرێ‌ هەڵبكشێت.

لە سنووری ئاكرێ‌، 462 هەزار مەڕ و بزن هەن، لەگەڵ 32 هەزار مانگا. ئاژەڵدارانی ئاكرێ‌ ساڵانە زیاتر لە 100 هەزار لیتر شیر بەرهەم دەهێنن  و زۆربەیان لە بازاڕی ناوخۆ و دهۆك ساغ دەكەنەوە و لیتری شیر بە هەزار و ٥٠٠ دینار دەفرۆشن.

ئەوەشی گوت:" بڕیاری دروستكردنی كارگەیەكی گەورەی شیر و بەرهەمەكانی دەرچووە و زەویشی بۆ تەرخان كراوە، بەڵام بەهۆی تەنگژەی دارایی ساڵانی رابردوو تا ئێستا ئه‌و كارگه‌یه‌ دروستنه‌كراوه‌ .

قه‌زای ئاكرێ‌ لە سێ‌ ناحیه‌ پێكدێت كه‌ بریتین له‌ ناحیه‌كانی ( گرده‌سێن، دینارته‌، بجیل).

زۆرترین بینراو