رێژەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەریر روو لە زیادبوونە

رێژەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەریر روو لە زیادبوونە

زاری كرمانجی -هەریر:
بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت، لە بەرزبوونەەی رێژەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنوورەکەیانداو دواکارە لە هاووڵاتیان پابەندی رێنمایە تەندروستییەکان بن.

کاروان کەریمخان گوندەژۆری، بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر، بە زاری كرمانجی راگەیاند " تەنها لە دوو مانگی ڕابردوو تا ئێستا، بە گشتیی لە سنووری ناحیەکەمان زیاتر لە ١٠٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە، لەکاتێکدا پێدەچێ تووشبووان و ھەڵگرانی ڤایرۆسەکە زۆر لەو ئامارە فەرمییە زۆرتر بن، بەتایبەتش لەم رۆژانەدا رێژەی تووشبووان لە زیادبووندایە تەنانەت دوێنێ سێشەممە لە کۆی ١٤ پشکنین دەرکەوت کە دەرئەنجامی پشکنینی ھەر ١٤ کەسەکە پۆزەتیف بوو ئەوەش مەترسیدارە".

ئەوەشی خستەڕوو " داواکارین لە دانیشتووانی سنوورەکەمان زیاتر پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزی بن، لەپێناو تەندروستێکی باش بۆ هەموو لایەک و دەرچوونمان بەسەلامەتی لەم ڤایرۆسە.

زۆرترین بینراو