رێکخراوێکی بیانی پڕۆژەیەک لە خەلیفان ئەنجام دەدات

رێکخراوێکی بیانی پڕۆژەیەک لە خەلیفان ئەنجام دەدات

محەمەد ئامۆکەیی-خەلیفان:
لە شارەدێی خەلیفان رێکخراوێک لە رێگەی ناحیەوە هەستاوە بەدابینکردنی شوێنی پەرژینی بۆ پاک ڕاگرتنی ژینگە.
کاروان کەریمخان، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان، بەزاری کرمانجی راگەیاند" دوای ئەوەی بیرۆکەیەکمان بە رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ (IOM دا بە دانانی چەند شوێنێکی پەرژینی کە لە سنووری شارەوانی دا نین، بۆ خاوێن ڕاگرتنی ژینگە، لە ئێستاوە کارەکانیان دەستپێکردووە.
بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان، ئاماژەی بەوەشکرد" هیوادارین هەستی ژینگە پارێزی لای هەمومان بەرز بمێنێتەوە لەبەر ئەوەی ژینگە دۆستی و ژینگە پارێزی وێڕای ئەوەی هۆکارێکن بۆ پاکی خاوێنی و جوانی نیشاندەریشە بۆ پێشکەوتنی هاووڵاتیان.

بیروڕا

زۆرترین بینراو