رێگاوبانەكانی سمیلان چاك دەكرێن

رێگاوبانەكانی سمیلان چاك دەكرێن

بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان گوتی، رێگاوبانەكانی سمیلان لەگەڵ لافاوی زستانی رابردوو زۆر تێكچوونە، هەندێك لە رێگاوبانەكان بە شێوەی كاتی دروست كراون، بەرنامە هەیە لە كابینەی داهاتوو رێگاوبانەكانی سمیلان چاكبكرێن و نۆژەن بكرێنەوە.
فەیسەل حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان بۆ زاری كرمانجی دەڵێ، لەگەڵ لافاو رێگاكانی سمیلان زۆر وێران بوون، بە شێوەیەكی كاتی رێگاكەمان كردنەوە و پردەكانمان كردنەوە، ئەوەیتر دەرخستەی بۆ كراوە و بەرزمانكردۆتەوە بۆ سەرووی خۆمان، رێگایەكانی سمیلان لە ڕێگای هاملتۆن خۆشترە، بێگومان بەرنامە هەیە لە كابینەی داهاتوو بە تەواوەتی رێگاوبانەكانی سمیلان چاكبكرێن و نۆژەنبكرێنەوە.

زۆرترین بینراو