رێگای سۆران-خەلیفان داخرا

رێگای سۆران-خەلیفان داخرا

محەمەد ئامۆكەیی-خەلیفان: بەهۆی وەرگەڕانی تانكەرێك و رژانی نەوتی رەش لە رێگای نێوان (سۆران - خەلیفان) پەكی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل كەوت.
عەمید عیماد رێكانی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند " دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 13-7-2019 تانكەرێكی بارهەڵگری ئێرانی، كە نەوتی رەشی باركردووە وەرگەڕاو بەهۆیەوە زیانی زۆری ماددی لیكەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد" رێگایەكە پەكی كەوتووە و تیمەكانمان لەهەوڵ دان بۆ ئەوەی ئەو نەوتەێ لەسەر رێگایەكە بڵاوبۆتەوە لابدرێت و هاتووچۆ ئاسایی بێتەوە

زۆرترین بینراو