رێگای سەرەكی حاجی ئۆمەران لە بەفر پاككرایەوە

رێگای سەرەكی حاجی ئۆمەران لە بەفر پاككرایەوە

زاری كرمانجی-حاجی ئۆمەران:
ئەندازیار خوسرەت سادق، بەرپرسی فەرمانگەی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سوران، بەزاری كرمانجی گووت " سنووری بەڕێوەبەرایەتیەكەمان هەرسێ‌ قەزاكانی (سۆران، رواندز، چۆمان) لەخۆدەگرێت، ئەمڕۆ هەینی شەپۆلێكی بەفر بارین رووی لە ناوچە شاخاوییەكانی ئەم سنوورانە كردووە، بۆ دروستنەبوونی ئاستەنگ تیمەكانی بەفر راماڵین كەوتوونەتە ئامادەباشی".
گووتیشی " لە ئێستادا رێگای سەرەكی حاجی ئۆمەران لە بەفر پاككراوەتەوەو هاتووچۆ و جمووجۆڵی بازرگانی ئاساییە، لە ناوچە كانی دیكەش تیمەكانمان لە ئەركدان بۆ پاككردنەوەی بەفر بەتایبەتیش رێگا گشتییەكان.

زۆرترین بینراو