
رێگای سەرەكی ناحیەی خەلیفان نۆژەن دەكرێنەوە
لەژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی چاكردن و پاراستنی رێگاو بانی هەولێر، پڕۆژەی چاككردنی رێگا سەرەكییەكانی سنووری ناحیەی خەلیفان لەدەڤەری سۆران جێبەجێ دەكرێت. كاروان كەریمخان گوندەژۆری، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان، بە زاری كرمانجی راگەیاند " چەند پڕۆژەیەكی رێگاوبانی گرینگ لە سنوورەكەمان دەستی پێكردووە، لەوانەش پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی رێگا سەرەكییەكانی (سپیلك-خەلیفان، دۆڵی ئاڵانە، سپیلك-بارزان، خەلیفان-سۆران) بەتەواكردنی ئەم پڕۆژانە ئاسانكاری زۆر بۆ هاتووچۆی شۆفێران و هاووڵاتییان دروست دەبێت". بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان، گووتیشی " زیاتر لە (1) ملیار و (570) ملیۆن دینار بۆ ئەم پڕۆژنە تەرخانكراوەو دوای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، لەژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی چاكردن و پاراستنی رێگاو بانی هەولێر جێبەجێ دەكرێت.