رێگەی نێوان هەریر - سپیلك كرایەوە

رێگەی نێوان هەریر - سپیلك كرایەوە

محەمەد ئامۆكەیی_ زاری كرمانجی: دوای زیاتر لە مانگێك لە داخستنی رێگەی نێوان هەریر و زیاتر لە 30 گوندی ناوچەكە شەوی رابردوو رێگاكە كرایەوە."
حامد كاكەیی، بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر، بەزاری كرمانجی راگەیاند" لەگەڵ دەستپێكی قەدەغەی هاتووچۆ لەگەڵ لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە هەریر بەگرنگمان زانی زۆربەی ئەو رێگایانەی بۆ هەریر دێن دابخەین تەنیا یەك رێگە نەبێ، دوای كار ئاسانی كردن بۆ هاووڵاتیان شەوی رابردوو رێگاكە كرایەوە."
جێگای باسە چەند رۆژێك لەمەوبەر لە رێگەی زاری كرمانجییەوە دانیشتوانی گوندەكانی سنووری هەریر، داواكارییان ئاراستەی بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر كرد، تێیدا داوای كردنەوەی رێگاكەیان كرد، بەكردنەوەی رێگایەكەش كار ئاسانی زۆر بۆ خەڵك درووستبووە.

زۆرترین بینراو