رەنگین سەلام: نەبوونی راگەیاندنی نیشتیمانی بۆشایی  زۆری لە كۆمەڵگە درووستكردووە

رەنگین سەلام: نەبوونی راگەیاندنی نیشتیمانی بۆشایی  زۆری لە كۆمەڵگە درووستكردووە



محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانجی: بێ ماندووبون دێ بەدێی سنوورەكەی دەگەڕێت و پەیامی هۆشیاریان پێدەدات، رەنگین سەلام مەحموود، دەرچووی پەیمانگای  مەڵبەندی مامۆستایانە یەكێكە لە ئافرەتە هەرە چاڵاكەكانی هەڵەبجەی شەهید، ئەو بەسووتفە هاتۆتە نێو كاری راگەیاندن، ئێستا لە یەكێك لە دەزگا راگەیاندناكانی شارەكەی كار دەكات، رەنگین لە رێگەی زاری كرمانجی باس لەدەستپێكی هاتنە نێو دونیای راگەیاندن و هەندێ پرسی تری پەیوەست بەكاری میدیایی دەكات و دەڵێت" سەرەتای كاری راگەیاندنم  بۆ ساڵی ٢٠٠٣ دەگەڕێتەوە وەك پێشكەش كاری بەرنامەیەكی لاوان ئەویش بەڕێگای سوتفەبوو چونكە شتێك نەبوو پلانم بۆ دانابێت یان حەزم لێی بێت، بەڕێكەوت دەستم پێكرد و پاش ساڵێك لەبەرنامەكە لە ساڵی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١١ لە كەناڵی كوردسات بوومە پەیامنێر لە شارەزوور هەڵەبجە هەورامان، لە هەمانكاتیشدا  لە ساڵی٢٠٠٦ وەك بێژەر و دواتر ئامادەكار و پێشكەش كاری بەرنامەو هەواڵ لە رادیۆی دەنگی نوێ دەست بەكاربووم و تاك و ئێستاش بەردەوامم."
رەنگین  سەلام، نایشارێتەوە " راگەیاندن لە هەرێمی كوردستان لە ئێستادا دابەشبووە بەسەر لایەنەكاندا  وەك  هەر شتێكی دیكە، نەبوونی راگەیاندنی نیشتیمانی بۆشایی زۆری لە كۆمەڵگەی كوردیدا بەجێهێشتوە و كەلێنی گەورەی درووستكردووە."
لە بارەی هاتنە پێشی ئافرەت لە سەرجەم كایەكانی ژیان، ئەو كچە راگەیاندكارە دەڵێ" وەك چاڵاكوانێك لە رێكخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگەو مافەكانی ژنان، لە ئێستادا لە هەڵمەتی هۆشیارداین لەگوندەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، لەهەر شوێنێك شارەكەم پێویستی بەوزە و توانای من بێت لەخزمەتی ئەبم، هەروەها ئەمەوێ باس لەوەش بكەم  ژن لە ئێستادا بەشێوەیەكی باش هاتونەتە پێشەوە، بەڵام كاركردنیان بەپێی پێوویست نیە ژنانێك كە بەجدی لەپێناو دۆزی خۆیان كاردەكەن ئاستەنگی  زۆریان دێتەپێش بۆیە گرنگە پاڵپشتیكردنیان."
 رەنگین سەلام، راگەیاندنكار ڕووبەڕووی مەترسی ئەبێتەوە لەكارە رۆژنامەوانیەكانی بەهۆی ئەوەی ئەگر بەدڵیلایەنێك نەبوو رۆژنامەنووسەكە ئەكرێتەئامانج، ئەمەش لە بۆشایی و نەبوونی راگەیاندنی نیشتیمانیەوە درووست ئەبێت ئەگینا راگەیاندن پیشەیەكە بۆ خزمەتی خەڵك، رۆژنامەنووسانی كوردیش سەرەڕای دەرك كردنیان بەمەترسی كارەكانیان بەڵام بەردەوامن.

زۆرترین بینراو