رەوشی شنگال تا دێت خراپتر دەبێت

رەوشی شنگال تا دێت خراپتر دەبێت

زاری كرمانجی – شنگال : قایمقامی شارۆچكەی شنگال، دیاركرد، رەوشی شنگال زۆر خراپە، ئەوەش لەبەر ئەوەیە ئەو رێككەوتنەی كە لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە تا ئێستا جێبەجێ نەكراوە، خەڵكیش گلەیی لە ملمڵانێی سیاسی و نەبوونی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان دەكەن.
مەحما خەلیل، قایمقامی شارۆچكەی شنگال، بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی دەڵێ:"  شنگال دەڤەرێكی وێران و جینۆسایدكراوە هیوادارین كێشەی شارەكە چارەسەر بكرێت، دەبێت حكوومەتی عێراق بەپێی دەستور خۆی بكاتە خاوەنی شنگال و خەڵكی شارەكە، چونكە دۆخی شنگال تەحەمولی هیچ كێشە و شەڕێكی تر ناكات، لەگەڵ ئەوەش داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەین خەڵكی شنگال نەكەنە قوربانی بەرژەوەندی خۆیان و ڕێگە بدەن ئیدارەی شەرعی شارەكە بگەڕێتەوە، بۆ ئەوەی ئەمن و ئاسایش بۆ شارەكە بگەڕێتەوە".
قایمقامی شارۆچكەی شنگال، دەشڵێ :" رەوشی شنگال زۆر خراپە و رۆژ بۆ رۆژیش خراپتر دەبێت، ئەوەش لەبەر ئەوەیە ئەو رێككەوتنەی كە لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە تا ئێستا جێبەجێ نەكراوە، خەڵكیش گلەیی لە ملمڵانێی سیاسی و نەبوونی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان دەكەن، لەگەڵ ئەوەی بارودۆخی ئەمنی شارەكە زۆر خراپە، ئیدارەی شەرعی لە شارەكە نیە، هەر ئەوەش وای كردووە كە خەڵك لە بارودۆخێكی خراپدا بژین، بەتایبەتی ئاوارەكانی سەر چیای شنگال كە زیاتر لە 2 هەزار خێزان دەبن".

زۆرترین بینراو