رەوشەن چەلكەر ئەلبوومی دووەمی خۆی بە ناونیشانی (تۆڤ) بڵاو دەكاتەوە

رەوشەن چەلكەر ئەلبوومی دووەمی خۆی بە ناونیشانی (تۆڤ) بڵاو دەكاتەوە

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی
(رەوشەن چەلكەر) كچە گورانیبێژی باكووری كوردستان، لە ئەلبوومە نوێیەكەیدا بە هەردوو شێوەزاری كرمانجی خواروو و سەروو گۆرانی دەڵێ‌.
رەوشەن لەسەر بەرهەمە نوێیەكەی بە زاری كرمانجی راگەیاند"ئەلبوومە نوێیەكەم ناوی (تۆڤ) ە و لە دە تراك پێكهاتووەو بە هەردوو شێوەزاری كرمانجی خواروو و سەروو گوتراون و لە ماوەیەكی نزیكدا بڵاو دەبێتەوە"،
رەوشەن ئەلبوومە نوێیەكەی بەجیاوازتر دەبینێ لە ئەلبوومە كۆنەكەی، بۆیە دەڵێ‌"ئەمە ئەلبوومی دووەمی منە و جیاوازە لە بەرهەمی پێشوو، ئەم ئەلبوومە شیعری زۆر جوان و بەهێزی تێدایە لە شاعیرەكانی وەك كامەران ئالی بەدرخان و فێركی ووسف و مرادی دوگان و چەند گۆرانییەكی ئەحمەد كایایە و ئارام تیگران یشم گۆتووتەوە".
جگە لە كاری هونەری، رەوشەن ئارەزووی كاری دەرهێنانی فیلم یش دەكات وتی"ساڵی 2014 بەڵگە فیلمی ( دەنگێن باكوور) ئامادەو پێشكەشم كرد".

زۆرترین بینراو