رەگەزنامە هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

رەگەزنامە هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

 

له‌ئاگادارییه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری زاری كرمانجی كه‌وتووه‌، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌ولێر ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌ كە ئەو هاووڵاتیانه ی رێكه وتی وه رگرتنی كارتی نیشتمانیان له رۆژی 2019/09/10 تا 2019/09/23 كارتەكانیان هاتۆتەوە هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی بەرێوەبەرایەتیەكەمان بكەن لە رۆژانی یەكشەمە تا پێنج شەمە لە كاتژمێر (2)ی پاش نیوەرۆ تا وەكو (6)ی ئیوارە بەمەبەستی وەرگرتنەوەی كارتی نیشتیمانی.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت ، پێویستە هاووڵاتیان ئەم پێداویستیانەی خوارەوە لەگەل خویان بهێنن.
1-رەگەزنامەی عێراقی(أصلی)
2-پێناسەی باری شارستانی(أصلی)
3-پسوله‌ی وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی

زۆرترین بینراو