زاری كرمانجی زانیاری لەبارەی كاتی دابەشكردنی نەوت لە قەزای سۆران دەخاتەروو

زاری كرمانجی زانیاری لەبارەی كاتی دابەشكردنی نەوت لە قەزای سۆران دەخاتەروو

زاری كرمانجی-سۆران:
بەڕێوەبەری كۆمپانیایی خۆراكی سۆران، زانیاری لەبارەی دابەشكردنی نەوت لە سنوورەكە دەخاتەروو دەشڵێت " دوای تەوابوونی قەزای چۆمان و مێرگەسۆر و رواندز، لەسەنتەری قەزای سۆران دەست بەدابەشكردنی نەوت دەكرێت.

میكایل مەجید، بەڕێوەبەری كۆمپانیایی خۆراكی سۆران، بەزاری كرمانجی راگەیاند " سنوورەكەمان هەرچوار قەزاكانی (سۆران، مێرگەسۆر، رواندز، چۆمان) لە خۆدەگرێت، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا لە رێگەی بریكارەكانی خۆراك رابردوودا دابەشكرنی نەوتی سپی بەسەر دانیشتووانی ناوچە شاخەویەكانی ناحیەی سیدەكان دەستی پێكرد، لە ئێستادا لە قەزای چۆمان دەست بە دابەشكردنی نەوتەكە كراوە، دواتریش لە سنووی قەزای مێرگەسۆر دابەش دەكرێت، دوای تەوابوونی لە سەنتەری قەزای رواندز و سۆران و ناحیەكانی دابەش دەكرێت، كە هەر خێزانەو بەرمیلێك نەوتیان پێدەدرێت".

زۆرترین بینراو